بڕیاری پێدانی چەک بە پەرلەمان راگیرا

ههولێر-KDP.info-دوای ئهوهی سكرتێری پهرلهمانی كوردستان داوای کرد چەک بۆ پەرلەمان بکڕدرێت، بڕیکاری وەزیری پێشمەرگەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەڵێ، بڕیاری پێدانی چەک بە پەرلەمان راگیرا.
بریكاری وەزیری پێشمەرگەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان (ئەنوەر حاجی عوسمان) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی گوت: ئەو بڕیارەی لەبارەی پێدانی چەک بە پەرلەمان دەرچوو بوو، لەئێستادا ئەو بڕیارە راگیراوە.
حهفتهی رابردوو فراکسیۆنی پارتی نووسراوێکی پەرلەمانی کوردستانی بڵاوکردەوە، کە واژۆی (فەخرەدین قادر)، سکرتێری پەرلەمانی لەسەرە و داوا لە وەزارەتی پێشمەرگە دەکات چەک و تەقەمەنی بۆ پاسەوانەکانی ئەندامانی پەرلەمان دابین بکرێت.
بڵند ئیبراھیم




