٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

"جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی یاسایی و بڕیارده‌ی لیژنه‌كه‌ پێشێلی په‌یڕه‌وی ناوخۆیی په‌رله‌مان ده‌كه‌ن"

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-"هه‌ریه‌ك له‌جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی كاروباری یاسایی و بڕیارده‌ری ئه‌و لیژنه‌یه‌ پێشێلی په‌یڕه‌وی ناوخۆیی په‌رله‌مانیان كردووه‌ و به‌بێ ئاگاداری سه‌رۆكی لیژنه‌ داوایانكردووه‌ كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسایی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم دوای جه‌ژن ساز بدرێت"، (مونا قه‌هوه‌چی) له‌لیژنه‌ی كاروباری یاسایی په‌رله‌مان، وایگوت.
جێگری سەرۆكی لیژنەی یاسایی پەرلەمانی كوردستان و بڕیاردەری ئه‌و لیژنه‌یه‌ رایانگەیاندووە لەدوای جەژندا كۆبوونەوەی لیژنەی یاسایی ئەنجام دەدرێت و كاتی كۆبوونەوەكەیان بۆ هەمواركردنی پڕۆژه‌یاسای سەرۆكایەتی هەرێم (ئه‌و پڕۆژه‌یاسایه‌یی كه‌ چوارلایه‌نه‌كه یه‌كێتی، گۆڕان، كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوو‌ له‌په‌رله‌مان خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌میان بۆ كرد) دیاری كردووە.
پێوەیست بەم بابەتە (مونا قه‌هوەچی) ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له‌لیژنه‌ی كاروباری یاسایی بۆ ‌ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان ئاشكرای كرد، كۆبوونەوەی لیژنەی یاسایی ناكرێت ئەنجام بدرێت و ئەم كارەی جێگری سەرۆكی لیژنەی یاسایی و بڕیاردەرەكەی پێشێلی په‌یڕه‌وی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستانەو دەبێ سەرۆكی لیژنەی یاسایی خۆی فەرمان بە بڕیاردەر بدات پاشان بڕیاردەر بانگهێشتی ئەندامانی لیژنەی یاسایی بكات بۆ كۆبوونەوە و كاتی كۆبوونەوەكه‌ دیاری بكرێت, خۆ سەرۆكی لیژنەی یاسایی لەدەرەوەی وڵاتەو بەبێ سەرۆك لیژنە ناكرێ كۆبینەوە و كاتەكەی دیاری بكرێت, نابێ جێگری سەرۆكی لیژنەی یاسایی لەبڕی سەرۆكی لیژنەی یاسایی وادەی كۆبوونەوەی لیژنەی یاسایی دیاری بكات ئه‌مكاره‌ به‌گوێره‌ی په‌یڕه‌وی په‌رله‌مانی كوردستان رێگه‌ پێدراو نییه‌.

ئەو ئەندامەی لیژنەی یاسایی دەیشڵێت: خۆی ئەم پڕۆژەیاسایە لە 23ی حوزێران پێشكەش بە پەرلەمانی كوردستان كرابوو دەبێ سازانی لەسەر بكرێت, بەبێ سازان ناكرێ دەست بە نووسینی هیچ پڕۆژەیاسایەك بكرێت و راپۆرت دەربكرێت.
راشیگەیاند، لایەنەكانی ئۆپۆزسیۆنی پێشوو خۆیان داوایان كردبوو هەر پڕۆژەیاسایەك رەهەندی نیشتیمانی هەڵبگرێت و پێوەست بێت بە چارەنووسی خەڵكی هەرێمی كوردستان، دەبێ سازانی لەسەر بكرێت نەوەك بە زۆرینەو كەمینە بەڕێ بكرێت، بۆیە دەبێ ئۆپۆزسیۆنی پێشو پابه‌ندی ئه‌و داوایه‌ بن كه‌ پێشوو كردوویانه‌.
سەرباز واحد

هەواڵی پەیوەندیدار