له‌دوو گه‌ڕه‌كی شنگالدا 13 داعش كوژران

شنگال-KDP.info-فڕۆكه جه‌نگییه‌كان چوار مووشه‌كیان ئاراسته‌ی مۆڵگه‌ی داعشان له‌دوو گه‌ڕه‌كی شنگال كرد و له‌ئاكامدا 13 تیرۆریست كوژران.
.فه‌رمانده له‌فه‌وجى 3ـى لیواى 8ـى هێزى پێشمه‌رگه له شنگال رائید (خه‌تاب بانكى) به‌ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستانى گوت :"كه‌مێك به‌رله ئێستا فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى ئه‌مریكاو هاوپه‌یمانان له دوو گه‌ڕه‌كى ستى زه‌ینه‌ب و نه‌سڕه‌ى شنگاڵ مۆلگه‌ى تیرۆریستانى داعشیان بۆردوومان كرد و چوارمووشه‌كی گه‌وره‌یان تێگرتن و زیانێكی زۆریان پێگه‌یاندن.
رائید( خه‌تاب ) گوتیشى: "له‌گه‌ڕه‌كى ستى زه‌ینه‌ب فڕۆكه جه‌نگییه‌كان دوو موشه‌كیان ئاراسته‌ى دوو مۆڵگه‌ى تیرۆریستان كرد و له‌ئاكامدا ئۆتۆمبێلێك سوتێندرا و 9 تیرۆریستى داعش كوژران كه چوار له‌وانه له‌نێو ئۆتۆمبێله‌كه‌دا بوون و پێنجى دیكه‌یش له‌نێو خانوویه‌كدا خۆیان حه‌شاردابوو. له‌گه‌ڕه‌كى نه‌سڕیش فڕۆكه جه‌نگییه‌كان دوو مووشه‌كیان ئاراسته‌ى مۆڵگه‌یه‌كى تیرۆریستانى داعش كرد سێ قه‌ناس به‌ده‌ست و تیرۆرستێكى دیكه‌ی چه‌كى بى كه‌ى سى به‌ده‌ست، كوژران.
نه‌شوان به‌رزنجى




