83 ته‌رم دۆزرانه‌وه

مووسڵ-KDP.info-ئه‌مڕۆیش مووسڵ هه‌واڵی كوشتنی لێ نه‌بڕا و 3 تیرۆریستی دیكه‌ی داعش كوژران..83 ته‌رمی سه‌ربازی سوپای عێراقیش له‌گۆڕێكدا دۆزرانه‌وه.
(سه‌عید مه‌موزینى ) به‌رپرسى ڕاگه‌یاندنى لقى 14ـى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستان له‌مووسڵ به‌ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستانى گوت:" ئه‌مڕۆ شه‌ممه له‌گه‌ڕه‌كى فه‌له‌ستینى ناوشارى مووسڵ له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك چه‌كدارى نه‌ناسراو ته‌قه له تیرۆریستانى داعش كرا و له‌ئاكامدا سێ ئافره‌تى تیرۆریست كوژراون و دووى دیكه‌یش بریندار بوونه.
(مه‌موزینی) ده‌یشڵێت، هه‌ر ئه‌مڕۆ له‌شارۆچكه‌ى به‌عاج گۆڕێكى به‌كۆمه‌ڵ دۆزرایه‌وه كه ته‌رمى 83 له سه‌ربازانى سوپاى عیراقى تێدابووه كه گشتیان پێشووتر داعش به‌دیل گرتبوونی و گولله‌بارانی كردبوون.
هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی (سه‌عید مه‌موزینی) له‌به‌ره‌كانى جه‌نگیش 36 تیرۆریستى داعش به‌ره‌و سوریا رایان كردووه و خۆیان شوێن‌بزر كردووه.
نه‌شوان به‌رزنجى




