24 داعشی دیكه كوژران

تلسقۆف-KDP.info-ئه‌مڕۆ له‌ئاكامی بۆردومانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كان بۆسه‌ر مۆڵگه‌كانی داعش له‌میحوه‌ری تلسقۆفدا، 24 داعش كوژراون.
به‌رپرسى ڕاگه‌یاندنى لقى 14ـى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستان (سه‌عید مه‌موزینى) به‌ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستانى گوت:" ئه‌مڕۆ فرۆكه جه‌نگییه‌كانى ئه‌مریكاو هاوپه‌یمانان له میحوه‌رى تلسقۆفدا بۆردومانێكی چڕی داعشانیان كرد كه بۆردومانه‌كه له‌یه‌ككاتدا ژماره‌یه‌ك گوندی نزیك له تلكێف و ده‌ورووبه‌ری گرته‌وه كه زانیاری وردیان پێگه‌یندرابوو داعش له‌و گوندانه‌دا گردبوونه‌وه‌ی كردووه و ده‌یه‌وێ ده‌ست به‌جوڵه بكات.
ده‌یشڵێت، به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییه‌ی ده‌ستیان خستوون، له‌ئاكامی بۆردومانه‌كه‌دا 24 داعش كوژراون.
نه‌شوان به‌رزنجى




