سێ ھاوڵاتی لە خورماتوو رفێندراون

دووزخورماتوو -KDP.info- بەرێوهبەری ئاسایشی دووزخورماتوو دهڵێت، لەدوێنێوە سێ ھاوڵاتی لە دووزخوماتوو رفێندراون و، رەتیشی کردەوە یەکێک لەوانە پێشمەرگەی پارتیی دیموکراتی کوردستان بێت.
بەرێوهبەری ئاسایشی دووزخورماتوو (فارووق ئەحمەد) بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: "لەدوێنێوە سێ ھاوڵاتی سونە مەزھەب لە دووزخورماتوو رفێندراون و باس لەوە دەکرا کە یەکێکیان کوردە و پێشمەرگەی پارتیی دیموکراتی کوردستانە، بەڵام راست نییە و ئەوە خەڵکی گوندی یەکنیجەیە و پێشتر کێشەی ئەمنی ھەبووە و دوێنێ ھاتووە بۆ دوزخورماتوو رفێندراوە.
(ئەحمەد) گوتیشی: "ئەو کەسەی رفێندراوە خۆی ناونووس کردووە ببێتە پێشمەرگە، بەڵام دهوامی نەکردووە وحیساب ناکرێت بەپێشمەرگە.
بەرێوهبەری ئاسایشی دووزخورماتوو ئەوەشی خستەڕوو، ئەو کێشانەی لەدووزخورماتوو ڕوودەدەن زیاتر مەزھەبین لە نێوان سونە و شیعە.
بڵند ئیبراھیم




