ته‌شتێ..4 تیرۆریستی دیكه كوژران
__2015_07_17_h15m15s45__RM.jpg)
ته‌شتێ-KDP.info-هێزه‌كانی زێره‌ڤانی به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ فڕۆكه جه‌نگییه‌كان مۆڵگه‌یه‌كی تیرۆریستانیان له‌گوندی ته‌شتێ بۆردومان كرد و له‌ئاكامیشدا چوار تیرۆریست كوژران.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى له‌ده‌می نیوه‌ڕۆدا, دوو مۆڵگه‌ى تیرۆریستانى داعش له گونده‌كانى عاشق و ته‌شتێ, به‌رامبه‌ر دوو ریانى كه‌سكێ، میحوه‌رى رۆژئاواى دیجله, له لایه‌ن لقى پشتیوانى (ئیسناد)ى فه‌رمانده‌یى پێشمه‌رگه‌ى زێره‌ڤانى به چه‌كى هاوه‌ن, به هه‌ماهه‌نگى فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى هاوپه‌یمانان بۆردومان كران، به پێى زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كانى هه‌واڵگرى و فه‌رمانده مه‌یدانییه‌كانى فه‌رمانده‌یى پێشمه‌رگه‌ى زێره‌ڤانى, تیرۆریستان زیانی گه‌وره‌یان به‌ركه‌وتووه و ئه‌وه‌ش زانراوه، له گوندى ته‌شتێ 4 تیرۆریست به‌هۆى بۆردومانه‌كه‌وه كوژراون.




