حكوومه‌تی هه‌رێم: هیوادارین ئه‌م جه‌ژنه ببێته مایه‌ی ئاشتی و سه‌قامگیری و برایه‌تی زیاتر له كوردستاندا
__2015_07_16_h20m45s18__LB.jpg)
هه‌ولێر-KDP.info-ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له‌په‌یامێكدا به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی ره‌مه‌زانه‌وه رایگه‌یاند" هیوادارین هاتنی ئەم جەژنە، ببێتە مایەی ئاشتی و سەقامگیری و برایەتیی زیاتر لە کوردستاندا و سەرکەوتنی ئیرادەی خێر و خزمەتکردنی سەرجەم کوردستانیان و نیشتیمانە ئازیزەکەمان. جه‌ژنه‌كانى داهاتووش، جه‌ژنى سەرکەوتنی یەکجارەکی بەسەر بەرەی تیرۆر و تاریکیدا و گه‌ڕانه‌وه‌ى ئاواره و په‌نابه‌ران بۆ سه‌ر ماڵ و حاڵى خۆیان و باڵکێشانی ئاشتی و ئارامی هه‌میشه‌یى بەسەر کوردستان و ناوچەکە و جیهاندا بێت".
ده‌قی په‌یامه‌كه:
لە کاتێکدا لە سایەی خوێنی پیرۆزی شەهیدە نەمرەکانمان و بازووی پێشمەرگە قارەمانەکانماندا، بە ئازادی و سەربەرزییەوە پێشوازی لە جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز دەکەین، گەرمترین پیرۆزبایی لە کەسوکاری سەربەرزی شەهیدە نەمرەکانمان و پێشمەرگە قارەمانەکانمان دەکەین، هه‌روه‌ها پیرۆزبایی لە سەرجەم موسڵمانانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەین.
هیوادارین هاتنی ئەم جەژنە، ببێتە مایەی ئاشتی و سەقامگیری و برایەتیی زیاتر لە کوردستاندا و سەرکەوتنی ئیرادەی خێر و خزمەتکردنی سەرجەم کوردستانیان و نیشتیمانە ئازیزەکەمان. جه‌ژنه‌كانى داهاتووش، جه‌ژنى سەرکەوتنی یەکجارەکی بەسەر بەرەی تیرۆر و تاریکیدا و گه‌ڕانه‌وه‌ى ئاواره و په‌نابه‌ران بۆ سه‌ر ماڵ و حاڵى خۆیان و باڵکێشانی ئاشتی و ئارامی هه‌میشه‌یى بەسەر کوردستان و ناوچەکە و جیهاندا بێت.
جەژنتان پیرۆز و کوردستانیش هەردەم شکۆدار و ئاوەدان و پێشکەوتوو بێت.
ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان.
16-7-2015




