٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

"بەو ‌بیده‌نگییەی به‌غداڕا دیاره‌، كاری فرۆشی نه‌وتی هەرێم سه‌ری گرتووە‌"

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر -KDP.info-  پەرلەمانتارێكی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان گوتبووی ھەرێمی کوردستان پەلەی کرد لە سەربەخۆ فرۆشتنی نەوتی خۆیدا و، پێویست بوو زیاتر چاوەڕێی کردبا! ئەندامێكی  پەرلەمانی عێراقیش له‌لیستی پارتیی دیموكراتی كوردستان لێی هاتووەتە دەنگ و، دەڵێ ھەرێمی کوردستان بڕیارێکی ژیرانەی داوە، چونکە ئەگەر چەند مانگێکی دیکەش چاوەڕێ باین بەغدا هەر پابەندی ڕێککەوتنەکە نەدەبوو.


(ئەردەلان نوورەدینی) ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتیی دیموکراتی کوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ھەرێمی کوردستان ھیچ پەلەی نەکردووە لە سەربەخۆ فرۆشتنی نەوتدا، چونکە ھەرێم شەش مانگ زیاترە چاوەڕێی بەغدا دەکات بەشە بوودجەی ھەرێم ڕەوانە بکات، ڕەوانەی نەکردووە و، مانگانه‌ بەشێکی کەمیان ڕەوانە دەکرد؛ وەک فشارێک بۆ سەر ھەرێمی کوردستان، بۆیە ھەرێمی کوردستان ناچار بوو ئەو بڕیارە بدات."

ئه‌و لێدوانه‌ی (نووره‌دینی) وه‌ڵامێكه‌ بۆ پەرلەمانتارێکی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان کە باسی لەوە کردبوو گوایە ھەرێمی کوردستان پەلەی کردووە سەربەخۆ نەوتی خۆی فرۆشتووە؛ بە قسەی ئەو پێویست بوو زیاتر چاوەرێی کردبا.

(نوورەدینی) دەڵێ، ھەرێمی کوردستان بڕیارێکی ژیرانەی داوە، چونکە ئەگەر چەند مانگێکی دیکەش چاوەڕێ باین بەغدا هەر لەسەر ئەم بەزمەی ئێستای دەبوو. ھەرێمی کوردستان بڕیارێکی ژیرانەی داوە بە تایبەت لەو کاتەوە، بەڵام باشترە کە حکوومەتی ھەرێم زەمانەت لەو کۆمپانیایانە وەربگرێت بە شێوەیەکی بەردەوام نەوتی ھەرێم بکڕن.


په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی پارتی گوتیشی، ھەرێمی کوردستان لەو ھەنگاوە سەرکەوتنی گەورە بەدەست دێنێت و، ھیچ کێشەیەکیشی بۆ دروست نابێت و، بێدەنگییەکەی بەغداش لەو بابەتە واتە ھەرێم سەر کەوتووە.
ئەوەشی خستە ڕوو، ھەرێمی کوردستان ئەگەر چەند مانگێکی دیکەش چاوەڕوانی کردبا بەغدا ئامادەی جێبەجێکردنی ڕێککەوتن نەدەبوو، ئەوکاتیش ھەرێم زیاتر قەرزاری فەرمانبەرانی خۆی دەبوو، ھەر بۆیەش فەرمانبەرانی ھەرێم بەو فرۆشتنی نەوتە دڵخۆشن.


بڵند ئیبراھیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار