٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

بەغدا دوای جەژنی ڕەمەزان وەڵامی پێشنیاری نوێنەرانی کورد دەداتەوە

سەرچاوە: KDP.info

به‌غدا-KDP.info-ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق لەفراکسیۆنی پارتیی دیموکراتی کوردستان گوتی، ماوەیەک پێش ئێستا وەکو نوێنەرانی کورد پێشنیارێکیان داوەتە حکوومەتی عێراق و چاوەڕوان دەکرێت دوای جەژنی ڕەمەزان وەڵامی پێشنیارەکە بدرێتەوە.

(ئەشواق جاف) ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتیی دیموکراتی کوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ماوەیەک لەمەوبەر ئێمەی نوێنەرانی کورد لە بەغدا بە (ڕۆژ نوری شاویس)ـدا پێشنیارێکمان داوەتە حکوومەتی عێراق کە یان پابەندی ڕێککەوتنەکە بن لەگەڵ ھەرێمی کوردستاندا و یاسای بوودجە جێبەجێ بکەن، یاخود لێ گەڕێن ھەرێمی کوردستان نەوتی خۆی بفرۆشێ؛ هەڵبەت هێشتا وەڵامیان نەداوەتەوە."

(ئەشواق جاف) گوتیشی، بڕیارە دوای جەژنی ڕەمەزان بەغدا وەڵامی پێشنیارەکەمان بداتەوە؛ جا با بزانین چ وەڵامێکیان دەبێت، بۆیە بە ڕای من پێویستە جارێ نوێنەرانی کورد ھیچ ھەنگاوێک نەنێن تا بزانین ڕای حکوومەتی بەغدا چی دەبێت.
بڵند ئیبراھیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار