٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

هۆشیار زێباری بۆ KDP.info: به‌م نزیكانه‌ بودجه‌یه‌ك بۆ هه‌رێم ره‌وانه‌ ده‌كرێت

سەرچاوە: KDP.info

به‌غدا-KDP.info - وه‌زیرى دارایى عیراق (هۆشیار زێباری) رایگه‌یاند كه‌ ڕه‌زامه‌ندى نیشان دراوه‌ بۆ ناردنى بوودجه‌ى هه‌رێم و له‌ماوه‌یه‌كى نزیكدا به‌شێك له‌مسته‌حه‌قاتى هه‌رێمى كوردستان ڕه‌وانه‌ ده‌كرێت.

وه‌زیرى دارایى حكوومه‌تى عیراقى فیدڕاڵ (هوشیار زێبارى)  به‌‌ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتیى دیموكراتى كوردستانى ڕاگه‌یاند:" بڕیار دراوه‌ به‌شێك له‌ مسته‌حه‌قاتى هه‌رێم بۆ مانگى شه‌ش له‌م چه‌ند رۆژه‌دا له‌ به‌غداوه‌ بگاته‌ هه‌رێم و بۆ ئه‌ومه‌به‌سته‌یش ره‌زامه‌ندی دراوه‌.
(زێباری) له‌باره‌ى بڕى پاره‌كه‌ ده‌یشڵێت" بڕى پاره‌كه جارێ دیارى ناكه‌ین، به‌ڵام بڕیارى خه‌رج كردنمان داوه‌ و زوو  بۆ هه‌رێم ره‌وانه‌ ده‌كرێت.
نه‌شوان به‌رزنجى
 

هەواڵی پەیوەندیدار