لە میحوه‌ری ڕۆژئاوای دیجلەوە، داعش كوتران و كوژران

ڕۆژئاوای دیجله -KDP.info- له چه‌ند ده‌مێكی جودادا فڕۆكه جه‌نگییه‌كان له سنووری میحوه‌ری دیجله‌دا داعشیان كوتا و، تیرۆریستێکی زۆریان لێ کوشتن و باره‌گاكەیشیان بە سەریاندا وێران كرد.
دوێنێ چوارشه‌ممه سەعات 7:30 خوله‌كى دەمەوئێواره، ڕێككه‌وتى 15/7/2015 ئۆتۆمبێلێكى تیرۆریستان له گوندى عاشق، به‌رامبه‌ر دووڕیانى كه‌سكێ، میحوه‌ری ڕۆژئاواى دیجله، بۆردومان کرا و ته‌قێندرایه‌وه؛ به پێى زانیاریى هه‌واڵگرى و قسەی فه‌رمانده مه‌یدانییه‌كانى فه‌رمانده‌یى پێشمه‌رگه‌ى زێره‌ڤانى له‌و سنووره، ئەو 5 تیرۆریستە داعشەی لە ئۆتۆمبێله‌كه‌دا بوونە، هەرپێنجەکەیان كوژراون. بۆ جارى دووه‌میش سەعات 11:30 خوله‌كى شه‌و گردبوونه‌وه‌یه‌كى تیرۆریستانى داعش له به‌رزاییه‌كانى گوندى ته‌لعسفورى نێوان شێخ قه‌ره و زه‌رنوكى سه‌ر به شارۆچكه‌ى وانكێیان كرده ئامانج و سه‌رجه‌م تیرۆریسته‌كان له‌ناو براون.
ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه ڕێككه‌وتى 16/7/2015، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى هاوپه‌یمانان، كاتژمێر 12:30 خوله‌كى نیوه‌ڕۆ، باره‌گایه‌كى تیرۆریستانى داعشیان له شه‌لالاتى میحوه‌ری ناوه‌راندا بۆردومان كرد، سەعات 1:30 خوله‌كى ئه‌مڕۆیش، له گوندى عاشق، ئۆتۆمبێلێكى دۆشكاداریان كرده‌وه ئامانج و، دایان‌ڕزاند.
به پێى زانیاریى هه‌واڵگرى و، پەیڤی فه‌رمانده مه‌یدانییه‌كانى فه‌رمانده‌یى پێشمه‌رگه‌ى زێره‌ڤانى، به هۆى ئه‌و هێرشه ئاسمانیانه‌ى فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى هاوپه‌یمانان، تیرۆریستانى داعش له‌و ناوچانه‌دا كوژرا و بریندارى زۆریان لێ كه‌وتووەته‌وه، ئه‌وه جیا له زیانى ماددى گه‌وره كه به‌ریان كه‌وتووه.




