مووسڵ..داعش تێك به‌ربوونه‌وه

مووسڵ-KDP.info-دیسان داعشەکانی مووسڵ تێك به‌ربوون و، 7 تیرۆریستیان لە یەکتر کوشت.
(سه‌عید مه‌موزینى) به‌رپرسى ڕاگه‌یاندنى لقى14ـى پارتیی دیمو‌كراتى كوردستان له مووسڵ به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتیى دیموكراتی كوردستانى ڕاگه‌یاند:" ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه له گه‌ڕه‌كى سۆمه‌رى شارى مووسڵدا تاقمە تیرۆریستی ئه‌بوكاروانە كورد و ئه‌بـووخه‌لدوون، کە هەردووانیان داعشن، لێیان بووەتە شەڕ و، له ئاكامدا 7یان لە یەک کوشتووە؛ ئه‌بوكاروانە كورد، خۆیشی کوژراوە."
ئه‌و به‌رپرسه‌ى ڕاگه‌یاندى لقى 14ـى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستان له مووسڵ گوتیشى: "هه‌ر ئه‌مڕۆ تیرۆریستانى داعش چوونەتە گەڕەکی بەکر و (جه‌لال عه‌بادى)ـیان لەگەڵ خۆیاندا بردووە و، ئەو ڕۆژنامەنووسەیان له سه‌ربازگه‌ى سه‌لامدا کوشتووە؛ کابرا وەختی خۆی وێنه‌گر بووه له كه‌ناڵى ئاسمانى مووسڵدا. 24 ئافره‌تى مسڵمانیشیان بۆ جیهادى‌نیكاح به‌ره‌و شارى ڕه‌قه‌ى سووریا ڕەشبگیر کردووە. دایكێک و سێ منداڵەکەیشیان سه‌ر بڕیوه!"
نه‌شوان به‌رزنجى




