"ئه‌مه‌ریكا بۆ ڕه‌وانه‌كردنی پێشمه‌رگه‌كانی ئه‌نه‌كه‌سه له‌سه‌ر هێڵه"

هه‌ولێر-KDP.info- ئەندامێکی ئەنجومەنی نیشتمانی کورد لە سووریا ئاشکرای کرد، جارێ دیار نییە پێشمەرگەانیان کەینێ دەچنەوە بۆ ڕۆژئاوای کوردستان، بەڵام لە ماوەیەکی نزیکدا ده‌ربازی ڕۆژئاوای كوردستان ده‌بن چونكه ئه‌مه‌ریكا بۆ ئه‌و پرسه له‌گه‌ڵیاندا له‌سه‌ر هێڵه.
(کاوە ئازیزی) ئەندامی ئەنجومەنی نیشتمانی کورد لە سووریا (ئه‌نه‌كه‌سه) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "هێشتا بە فەرمی ھیچ وادەیەک دیاری نەکراوە بۆ گەڕانەوەی پێشمەرگەکانیان بۆ ڕۆژئاوای کوردستان و، هەتا بەرگری لە خاکی خۆیان بکەن، بەڵام بەم نزیکانە ئه‌و پێشمه‌رگانه ده‌ربازی ڕۆژئاوا ده‌كرێن."
(کاوە ئازیزی) گوتیشی، ئەمەریکا جارێ پشتی ڕۆژئاوای کوردستانی گرتووە و دەیپارێزێت؛ وا ئێستا لە خەتدانە بۆ ئەوەی پێشمەرگەی ئێمەش بچنە ڕۆژئاوای کوردستان و ھەرکاتێک بڕیار بدەن دەرباز دەبن؛ ئەوکات پەیەدەش ناتوانی ڕێگری بکات لە چوونی پێشمەرگەی ئێمە."
ئەوەشی خستە ڕوو، ئەو ھێزەی دروست کراوە پێویستە بچنەوە ڕۆژئاوای کوردستان و، هەر بۆ ئەو مەبەستەش دروست کراون، بەڵام جارێ چاوەرێی بڕیاری ئەمەریکا دەکەن و، کەینێ ئەمەریکا بڕیاری دا یەک جارە و دەرباز دەبن، چونکە ئەوان لە خۆیانەوە ھیچ بڕیارێک نادەن.
بڵند ئیبراھیم




