داعش ١٤ داعشی گوللەباران..دووانیان کوردن

مووسڵ -KDP.info- تیرۆریستانی داعش ١٤ چەکداری خۆیانیان گوللەباران کرد کە دووانیان کوردن؛ بە تەقینەوەی مینێک بە ئۆتۆمبێلی ئەمیرە داعشێکدا، ئەمێرەکە و، سێ داعشی دیکەیش کوژران.
(سەعید مەموزینی) بەرپرسی ڕاگەیاندنی لقی چواردەی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە مووسڵ بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "دوێنێ تیرۆریستانی داعش ١٧ ماسیڕاوکەریان دەستگیر کردبوو، لەبەر ئەوەی بەشە ماسییان بەمان نەدابوو، ئەمڕۆ هەر١٧کەیانیان گوللەبارانیان کرد!"
(سەعید مەموزینی) گوتیشی، داعش ئەمڕۆ ١٤ داعشیشی گوللەباران کردووە؛ دووانیان کوردی ڕوژائاوا بوون، بە (ئەوڕەحمانە کورد) و (ئەبوشەوکەتە کورد) ناوبانگیان دەرکردبوو.
گوتیشی، ئەمڕۆ بۆمبێکیش بە ئۆتۆمبێلێکی داعشاندا تەقیوەتەوە، لە ئاکامدا ئەمیر (عادل عەباس مسری)ناوێک و سێ چەکداری دیکە کوژران.
دهیشڵێت، ئەمڕۆ داعش، ١١٥ دووکانداری مووسڵییشیان گرتووە، ئاخر ئامادە نەبوونە زەکات بدەنە داعش.
بڵند ئیبراھیم




