ئاسمانە‌هێڵی ئیمارات گه‌شته‌كانی بۆ هه‌ولێر دەخاتەوە ڕێ

هه‌ولێر-KDP.info-ئاسمانە‌هێڵی ئیمارات له مانگی دادێتەوە گه‌شـته ئاسمانیـیه‌كانی بەرەو هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردسـتان دەخاتەوە ڕێ.
(شێخ ماجد معه‌لا) لە به‌رپرسەکانی ئاسمانە‌هێڵی ئیمارات ڕۆژی چوارشه‌ممه 15ـی ته‌مووز به میدیاكانی ئیماراتی ڕاگه‌یاند: "ئەو ماوه‌یە له ڕەوشی باكوری عێراق كۆڵیوینەتەوە و، شوێنێکی بێوەیە؛ بۆیه بڕیارمان داوه له 15یەمی مانگی هه‌شته‌وه ده‌سـت بكه‌نه‌وه به گه‌شته ئاسمانیـیه‌كانیان بۆ هه‌ولێر."
(شێخ ماجد معه‌لا) ئاشكرای كردووه هەموو حه‌فته‌یه‌ك، 4 گەشتیان دەبێت؛ شه‌ممان و دووشه‌ممان و سێشه‌ممان و پـێنجشه‌ممان، جگه له‌وە 'فڕۆكه‌ی باری'ـیشیان هاتوچۆی هەولێر دەکات.
له سێیەم مانگی ئه‌مساڵه‌وه ئاسمانە‌هێڵی ئیمارات گه‌شته‌كانی بەرەو هه‌ولێر ڕاگرتبوو.
یه‌حیا سابیر




