رێككه‌وتنی ئێران و وڵاتانی پێنج كۆ یه‌ك پێوه‌ندییه‌كانی هه‌رێم و ئێران فراوانتر ده‌كات

هه‌ولێر-KDP.info-سه‌رۆكوه‌زیرانی كوردستان (نێچیرڤان بارزانی) لهپهیامێكدا سه‌باره‌ت به رێككه‌وتنی ئێران و وڵاتانی پێنج كۆیه‌ك رایگه‌یاند " دڵنیاین ئه‌و ڕێككه‌وتنه ده‌بێته هۆی فراوانتربوون و پێشكه‌وتنی زیاتری هه‌مه‌لایه‌نه‌ی په‌یوه‌ندیی نێوان هه‌رێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامیی ئێران له هه‌موو بواره‌كاندا."
ده‌قى په‌یامى سه‌رۆكوه‌زیرانی كوردستان:
به‌بۆنه‌ی ڕێككه‌وتنی وڵاتانی پێنج كۆ یه‌ك و كۆماری ئیسلامیی ئێران، له‌سه‌ر دۆسیه‌ی ئه‌تۆمیی ئێران، پیرۆزبایی له ڕابه‌ر و سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار و گه‌لی ئێران ده‌كه‌ین. هیوادارین ئه‌و ڕێككه‌وتنه سه‌ره‌تایه‌ك بێت بۆ به‌هێزكردنی هه‌ماهه‌نگی و هاوكاریی نێوان وڵاتان و گه‌لانی جیهان، له‌پێناو ئاشتیی جیهانی و پێشكه‌وتنی مرۆڤایه‌تیدا.
ئه‌م ڕێككه‌وتنه، ئه‌وه‌ی نیشان دا كه پشوودرێژی له دانوستاندا، باشترین ڕێگه‌یه بۆ دروستبوونی ڕێككه‌وتن له نێوان ده‌وڵه‌تانی جیهاندا. به‌و بۆنه‌یه‌وه ڕێز له كاری هه‌موو شانده دانوستاندنكارهكان و هاوكاری و هاندانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌گرین، له‌پێناو دروستكردنی هه‌ماهه‌نگی و ئاشتیی جیهانیدا.
هه‌ر لێره‌دا ده‌مه‌وێ جه‌خت له په‌یوه‌ندیی دۆستانه‌مان له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامیی ئێران بكه‌مه‌وه و دڵنیاین ئه‌و ڕێككه‌وتنه ده‌بێته هۆی فراوانتربوون و پێشكه‌وتنی زیاتری هه‌مه‌لایه‌نه‌ی په‌یوه‌ندیی نێوان هه‌رێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامیی ئێران له هه‌موو بواره‌كاندا.
نێچیرڤان بارزانی
سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان
15-7-2015




