ئه‌مه‌ریكا "پارچه شوێنه‌واره‌كانی" ڕاده‌ستی عێراق كرده‌وه

به‌غدا -KDP.info- ئه‌مه‌ریكا ئه‌و پارچه شوێنه‌وارانه‌ی ڕاده‌ستی عێراق كرده‌وه كه له ئۆپه‌راسیۆنێكدا له چنگی داعشان ده‌ری هێنابوون.
رۆژنامه‌ی ده‌یلی‌مه‌یلی به‌ریتانیا تیشكی خستووه‌ته سه‌ر ڕاپۆرتێك له‌باره‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و پارچه شوێنه‌وارانه‌ی عێراق كه دزیویه‌تی و له ئاكامی هێرشێكدا له سووریا ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه و جارێكی دی ئه‌مه‌ریكا ئه‌و شوێنه‌وارانه ده‌گه‌ڕێنێته‌وه به‌غدا.
به گوێره‌ی زانیاری ڕۆژنامه‌ی ده‌یلی‌مه‌یل له ئاكامی ئۆپه‌راسیۆنێكی ئه‌مه‌ریكا له سووریا ده‌ست به‌سه‌ر ئه‌و شوێنه‌وارانه گیراوه كه داعش له عێراقه‌وه بردوونی بۆ سووریا.
ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه له مانگی پێنجی ئه‌مساڵ ئه‌نجام درا له كاتی له دژی ئه‌میرێكی داعش به ناوی ئه‌بووسیاف و له‌وێدا پارچه شوێنه‌واره‌كان دۆزرانه‌وه كه له‌نێویاندا (مۆری كۆنی لوله‌كی و گۆزه و كانزایی بازن و گه‌وهه‌رات و توێژاڵی شوشه‌یی ڕه‌نگداری مه‌ركانه) هه‌بووه.
داعش وه‌ك ده‌زانرێت كه زۆرێك له شوێنه گرنگه جوگرافیاكانیان له به‌شه‌كانی باكووری عێراق تاڵانكردوه، وه‌ك له چه‌ند ڤیدۆیه‌كدا نیشانیانداوه.
ئه‌میری داعش ئه‌بو سیاف ئه‌و كه‌سه بوو كه سه‌رچاوه‌ی دارایی داعش و به‌رپرسی فرۆشتنی نه‌وت و گازی داعش وه‌سف ده‌كرا له‌لایه‌ن به‌رپرسانی ئه‌مریكاوه.
ئه‌مریكا له‌و كاته چوو بۆ كوشتنی سیاف له باشوری ڕۆهه‌ڵاتی دێره‌زولی سوریا و كوشتی، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا توانیان ده‌ستبه‌سه‌ر سه‌دان پارچه شوێنه‌واری عێراقی دابگرن. بۆیه باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له عێراق ستیوارت جونز ئاشكری ده‌كات كه ئه‌مه‌ریكا گشت ئه‌و پارچه شوێنه‌واره‌ی كه له‌چنگ داعش ده‌ری‌هێناوه ده‌یگه‌ڕێنێته‌وه بۆ عێراق.
جونز گوتیشی" كاره‌كه‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه كه ئه‌مه‌ریكا پارچه شوێنه‌واره‌كانی عێراقی ڕاده‌ستی به‌غدا كرده‌وه به‌یه‌كێك له سه‌ركه‌وتنه‌كان داده‌نرێت بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی مێژوو، به‌ڵام هه‌ڵمه‌تی گه‌ڕانه‌وه‌ی هه‌موو گه‌نجینه‌كانی عێراق به‌رده‌وامی هه‌یه" .
و/ خه‌سره‌و حه‌مه‌ڕه‌شید




