لە گەیارەدا، داعش بەرپرسێک و، ١٠ تیرۆریستی لێ کوژرا

گهیاره -KDP.info- سەرچاوەیەک لە سنووری پارێزگای مووسڵ دەڵێ هاوپەیمانان بە کوپتەری ئەپاچی، بارەگایەکی داعشیان لە شارەدێی گەیارەدا کوتاوە؛ گەیارە 60 کیلۆمەتر لە خوار مووسڵەوهیه. لەو هێرشەدا گەورە بەرپرسێک و 10تیرۆریستی داعش کوژران.
سەعید مەموزینی بەرپرسی ڕاگەیاندنی لقی چواردەی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە مووسڵ بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ سێشەمە، هاوپەیمانان بە کۆپتەری ئەپاچی، بارەگایەکی داعشیان لە گەیارەدا تێرکوت کردووە."
مەموزینی دەیشڵێت، لە ئاکامی ئەو بۆردومانەدا، داعشان سەرەتیرۆریستیک و 10 چەکداریان لێ کوژراوە و، چواردەیشیان لێ بریندار بووە.
هەژار مەموزینی




