له دوو میحوه‌رەوە داعش بۆردومان كرا

ناوه‌ران -KDP.info- فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى هاوپه‌یمانان، باره‌گاى تیرۆریستانیان له دوو میحوه‌رى جیاوازدا کوتا؛ به گوێره‌ی زانیاریی فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی، له ئاكامی بۆردو‌مانه‌كه‌دا داعش كوشتە و برینداری زۆری هه‌یه.
به گوێره‌ی ڕاگه‌یێنراوێكی فه‌رمانده‌ی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی كه كۆپییه‌كی ده‌ست ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی كه‌وتووه، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ڕێككه‌وتى 14/7/2015 سەعات 7:15 خوله‌كى دەمەوئێواره، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى هاوپه‌یمانان، دوو جار، باره‌گاكانى تیرۆریستانى داعشیان له مه‌فره‌قى گوندى خورسیبادى سه‌ر به میحوه‌ری ناوه‌راندا بۆردومان کردووە. له لایه‌كى تریشه‌وه بۆردومانى باره‌گایه‌كى تر‌ى داعش له گوندى شێخ ئه‌میرى سه‌ر به میحوه‌رى خازر ده‌كه‌ن و زیانى گیانى و ماددییان لێ ده‌دەن، ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌ش له‌سه‌ر زانیاریى هه‌واڵگرى و، پەیڤی فه‌رمانده مه‌یدانییه‌كانى فه‌رمانده‌یى پێشمه‌رگه‌ى زێره‌ڤانى بووه.
هه‌ر به پێى زانیاریى هه‌واڵگرى و پەیڤی فه‌رمانده مه‌یدانییه‌كانى فه‌رمانده‌یى پێشمه‌رگه‌ى زێره‌ڤانى له میحوه‌رى ناوه‌ران و خازر، له‌و بۆردومانه‌دا، جیا له خاپوركرانى باره‌گاكانیان، تیرۆریستانى داعش كوژراو و بریندارى زۆریشیان لێ كه‌وتووەته‌وه.




