توركمان: بۆ كڕینی چه‌ك پرسمان پێ نه‌كراوه؛ دوای جه‌ژن دێینە دەنگ

هه‌ولێر -KDP.info- "له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بۆ كڕینی چه‌ك بۆ په‌رله‌مانتاران پرسمان پێ نه‌كراوه، پاش جه‌ژن داده‌نیشین و كۆبوونه‌وه‌ی خۆمان ده‌كه‌ین و بڕیاری خۆمان ده‌ده‌ین"، ئه‌ندامانی پێكهاته‌ی توركمان وا ده‌ڵێن.
(مونا قه‌هوه‌چی) سه‌رۆكی كوتله‌ی پێشكه‌وتنی توركمان وای بە ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان گوت: "ئێمه تا ئێستا ئاگادار نین له‌و ناوه‌رۆكه‌ی كه داواكراوه چه‌ك بكڕێت بۆ په‌رله‌مانتاران، ئێمه وه‌ك فراكسیۆنه توركمانه‌كان پاش جه‌ژن داده‌نیشین و كۆبوونه‌وه‌ی خۆمان ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی بزانین ئه‌و چه‌كه چۆن كڕدراوه و بۆ كێیه، بۆیه له‌و كۆبوونه‌وه‌یه بڕیاری خۆمان ده‌ده‌ین."
لەو لایشەوە (ئایدن مه‌عرووف) سه‌رۆكی فراكسیۆنی به‌ره‌ی توركمانی له په‌رله‌مانی كوردستان، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "ئێمه له‌و بڕیاره ئاگادار نین و له ڕێگه‌ی ڕاگه‌یاندنه‌كانەوە زانیومانە شتێکی وا هەیە؛ بۆ كڕینی چه‌ك پرسمان پێ نه‌كراوه، هەڵبەت جارێ نامانه‌وێت هیچ بڵێین و دواتر دێینه ده‌نگ".
ڕابین شێروانی




