ئه‌و كچه‌ی دەڵێ هه‌ڵه‌بجه‌ییم، دوای جەژن ناسنامه‌كه‌ی ئاشكرا ده‌كرێ؛ سێ خێزان لێیه‌وه نزیكن

هه‌ولێر-KDP.info- سه‌رۆكى كۆمه‌ڵه‌ى قوربانیانى كیمیابارانەکەى هه‌ڵه‌بجه ئاماژه به‌وه ده‌كات بڕیاره له دواى جه‌ژنى ڕه‌مه‌زان پشكنیكى ئه‌و كچه یه‌كلا بێته‌وه كه وه‌ك خۆى باسى ده‌كات خه‌ڵكى هه‌ڵه‌بجه‌یه.
كچێك به ناوی (مریه‌م بارووتچیان) لەمێژە به دوای كه‌سوكارەکەیدا ده‌گه‌ڕێ و، هێشتا نه‌یانیدۆزێته‌وه؛ خۆی گوتەنی کەوتووەتە دڵیەوە خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه‌یه و هیچ به‌ره‌ژەوه‌ندییه‌كی دیكه‌یشی نییه تا خۆی بكاته هه‌ڵه‌بجه‌یی؛ چونكه ده‌وڵه‌مه‌نده و، وەزعی یه‌كجار باشه و خاوه‌نی بڕوانامه‌یه‌كی به‌رزیشه..پێوه‌ست به‌م پرسه (لوقمان عه‌بدولقادر) سه‌رۆكى كۆمه‌ڵه‌ى قوربانیانى كیمیابارانەکەى هه‌ڵه‌بجه به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیی پارتیی دیمو‌كراتى كوردستانى ڕاگه‌یاند: "كۆبوونه‌وه‌یه‌ك به نوێنه‌رایه‌تیى وه‌زاره‌تى شه‌هیدان و كۆمه‌ڵه‌ى قوربانیانى كیمیابارانەکەی هه‌ڵه‌بجه له پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه‌دا كراوه و، بڕیار دراوه مانگێك دواى جه‌ژنى ڕه‌مه‌زان ده‌رئه‌نجامى پشكنینى (مریه‌م بارووتچیان) دەربچێت؛ ئه‌و كچه‌ى وا دەڵێ هه‌ڵه‌بجه‌ییە."
دەیشڵێت: "هۆكارى دواكه‌وتنى ئه‌و پشكنینه ئه‌وه‌یه كه ده‌یانه‌وێت به وردى له بزانن هى چ خێزانێكه به‌تایبه‌تى پشكنینى هۆرمۆجین كه ده‌بێت له‌ژێر تاقیكردنه‌وه‌ى وردا جۆرى خوێن و پێكهاته‌ى وه‌ربگیرێت تا بزانن له چ خێزانێكه".
ئه‌وه‌شى خسته ڕوو: "به‌پێى پشكنینه‌كان بێت ئه‌م كچه هه‌ڵه‌بجه‌ییه و ئه‌وه یه‌كلا كراوه‌ته‌وه ئه‌و گومان و قسانه ده‌ره‌وێنێته‌وه كه باس له‌وه ده‌كه‌ن هه‌ڵه‌بجه‌یى نییه".
ئاماژه‌یشی دا: "خێزانى زۆر له هه‌ڵه‌بجه خۆیان ناونووس کردووە کە ئەو کچە، كچی ئەوان بێت، به‌ڵام تا ئێستا 3 خێزان نزیكن له‌وه‌ى كچى ئه‌وان بێت".
جێی ئاماژه‌یه مریه‌م بارووتچیان خۆیشی لیدوانی داوه كه ئه‌و دڵنیاییه هه‌ڵه‌بجه‌ییه و، ئێستا ده‌یه‌وێت به شوێن خانه‌واده‌كه‌یدا بگه‌ڕێت و بیاندۆزێته‌وە.
كارزان هه‌ورامى




