ڕێنماییه‌كانی سه‌رۆك بارزانی له كه‌ركووك جێبه‌جێ ده‌كرێت

كه‌ركووك-KDP.info-به‌ڕێوه‌به‌رى ئاسایشى كه‌ركووك ئاماژه به ڕێنماییه‌كانى سه‌رۆكى هه‌رێمى کوردستان ده‌كات بۆ ئه‌منیه‌تى شارى كه‌ركووك و ده‌ڵێ: "به خۆشحاڵیه‌وه ده‌ست كراوه به جێبه‌جێكردنى ڕێنماییه‌كانى (سه‌رۆك بارزانى)."
لیوا (هه‌ڵۆ نه‌جات) به‌ڕێوه‌به‌رى ئاسایشى كه‌ركووك به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیی پارتیی دیمو‌كراتى كوردستانى ڕاگه‌یاند: "دواى ئه‌وه‌ى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان سه‌ردانى شارى كه‌ركووكى كرد و له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌كانى پێشمه‌رگه‌دا كۆ بوویه‌وه، دواتر كۆمه‌ڵێك ڕێنمایى و پرسى گرینگ هه‌بوو داواى له فه‌رمانده‌كان كرد جێبەجێی بکەن."
دەیشڵێت: "(سه‌رۆك بارزانى) ڕێنمایى کردین ئه‌منیه‌تى ناوشار به‌هێزتر بكرێت و تیمه‌كانى ئه‌منیى له‌ناو شار فراوانتر بكرێت؛ جه‌ختیشى له‌سه‌ر به‌هێزبوونى بنكه و باره‌گاكانى پێشمه‌رگه له ده‌ره‌وه‌ى شار كرده‌وه كه بتوانن به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ڕووبه‌ڕووى تیرۆریستان ببنه‌وه".
گوتیشى: "ڕێنمایى هه‌بوو هه‌وڵ بدرێت ئه‌و ئاوارانه‌ى له ده‌ره‌وه‌ى پارێزگاكه دێنه كه‌ركووك له كامپه‌كان ڕێگایان بۆ بكرێته‌وه و ئه‌گه‌ر بێت و، بێنه شاره‌كانه‌وه ئه‌وه قه‌ره‌باڵغى و ئاسته‌نگى زۆر دروست ده‌بێت بۆیه داواى كرد هه‌موو پێداویستییه‌ك بۆ ئاواره‌كان دابین بكرێت و له شوێنى خۆیاندا بمێننه‌وه".
ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو: سه‌رۆكى هه‌رێمى وكردستان داواشى كردووه پشكنینى ورد بۆ ئه‌و كه‌سانه بكرێت دێنه شاره‌كه‌وه و نیشته‌جێش ده‌بن تا دڵنیا بن كه نابنە شانه‌ى تیرۆریستان".
راشیگه‌یاند: "به خۆشحاڵیه‌وه ده‌ست كراوه به جێبه‌جێكردنى ڕێنماییه‌كانى (سه‌رۆك بارزانى)."
كارزان هه‌ورامى




