٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

حەیات په‌رخى: به‌ لێدانی دەهۆڵی دوو ئیدارەیی، هەڤاڵ ئەبوبەکر هەڵەیەکی گەورەی مێژوویی کرد

سەرچاوە: KDP.info

سلێمانى-KDP.info-  (حەیات مەجید په‌رخى) ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان ده‌ڵێت، (هەڤاڵ ئەبوبەکر) هەڵەیەکی گەورەی مێژوویی دەرهەق بە سلێمانی کرد، كاتێك هه‌وڵی هەرێمی سەربەخۆی بە گوێی خەڵکی سلێمانی و کوردستاندا ده‌شڵێت، سلێمانی وەك شارەكانی تری كوردستان شایەنی باشترین خزمەتگوزارییە، بەڵام شایەنی جیاكردنەوە نیە لەهەرێمی كوردستان".

(حەیات مەجید په‌رخى) پەرلەمانتاری پارتیی دیموکراتی کوردستان لە نووسینێکدا لەبارەی لێدوانێکی (هەڤاڵ ئەبوبەکر) سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانییه‌وه‌ ده‌ڵێت، سلێمانی وەك شارەكانی تری كوردستان شایەنی باشترین خزمەتگوزارییە، بەڵام شایەنی جیاكردنەوە نییە لەهەرێمی كوردستان.

ئاماژەیشی داوه‌، كه‌ دەبوو لە ئەگەری هەر كەموکورتییەک، هەڵویستی (د. هەڤال) بەرامبەر پارێزگا و ئیدارەی شار بێت، نەک بەرامبەر خەڵک و مێژووی شارەکە بێت و دەهۆڵی دوو ئیدارەیی لێبدات.

ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌ى كوردستان هه‌روه‌ها گوتی، ئەم گوتارەش جگە لە موزایەدەی سیاسی بەسەر خەڵکی شارەکەوە هیچی تر نییە.

جه‌ختیشی كردووه‌ته‌وه‌ كه‌، هەوڵی جیاکردنەوەی سلێمانی تاوانێکە و، هه‌ڵبه‌ت لە ڕابردوویشدا هەوڵی تری لەو جۆرە دراوه‌ و سەرکەوتوویش نەبوون، چونکە دژی ئیرادەی خەڵکی سلیمانی و کوردستانە.

هەواڵی پەیوەندیدار