٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سكرتێری پەرلەمان داوای نیو ملیۆن دۆلار بۆ چەك و پێداویستی سەربازی دەكات.. فڕاكسیۆنی پارتی ڕەتی دەكاتەوە

سەرچاوە: KDP.info

 

هەولێر-KDP.info- فڕاكسیۆنی پارتیی دیموكراتی كوردستان رایدەگەیێنێت: "ئەو چەك و پێداویستییە سەربازیانەی كە لەلایەن سكرتێری پەرلەمانی كوردستانەوە بۆ پەرلەمانتاران داوا كراوە، رەت دەكەینەوە و وەریان ناگرین".

(ئومێد خۆشناو) سەرۆكی فڕاكسیۆنی پارتیی دیموكراتی كوردستان، ئەمڕۆ سێشەممە لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لە پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند: "بەداخەوە لەو كاتەدا كە پێشمەرگە قارەمانەكان لە بەرەكانی شەڕدان لەگەڵ تیرۆریستانی داعش و پێویستییان بە چەك و پێداویستیی سەربازییە، بە واژۆی سكرتێری پەرلەمان داوای چەك و پێدوایستیی سەربازی بۆ ئەندامانی پەرلەمانی كوردستان دەكرێت".

(خۆشناو) گوتیشی: "بە واژۆی سكرتێری پەرلەمانی كوردستان نووسراوێك ئاڕاستەی وەزارەتی پێشمەرگە كراوە بۆ پێدانی 111 چەكی كڵاشینكۆف، 111 دەمانچە، 13 هەزار و 200  گوللەی كڵاشینكۆف، 444 مەخزەنی دەمانچە و سێ هەزار و 300 فیشەكی دەمانچە، كە بەداخەوە وەزارەتی پێشمەرگەیش رەزامەندیی لەسەر دەربڕیوە".

بە گوتەی (ئومێد خۆشناو): "ئەو پێداویستییە سەربازیانەی كە سكرتێری پەرلەمان داوای كردوون، بڕی نیو ملیۆن دۆلاریان تێدەچێت كە ئەوە دەچێتە خانەی ئیمتیازات بۆ پەرلەمانتاران".

هەواڵی پەیوەندیدار