٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

باشیك.. داعش گورزێكی دیكەی كوشندەی لێ وەشێندرا

سەرچاوە: KDP.info

 

باشیك-KDP.info- جێگری بەرپرسی میحوەری باشیكی هێزەكانی پێشمەرگە دەڵێت، شەوی ڕابرد تیرۆریستانی داعش لە دوو قۆڵەوە هیرشیان بۆ سەنگەرەكانی پێشمەرگە لە میحوەری باشیك هێنا و دەستبەجێ هێرشەكەیان لەلایەن پێشمەرگەوە تێك شكێنرا.

(نەجم عەبدوڵڵا قادۆ) جێگری بەرپرسی میحوەری باشیكی هێزەكانی پێشمەرگە، بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند، سەعات یەكی شەوی ڕابرد، تیرۆریستانی داعش لە دوو قۆڵەوە هێرشیان بۆ سەنگەرەكانی پێشمەرگە لە گوندی (ئسقۆف)ـی میحوەری باشیكی رۆژهەڵاتی مووسڵ  هێنا، بەڵام دەستبەجێ پێشمەرگە هێرشەكەیانی تێك شكاند.

(نەجم) ئاماژەیشی دا، لەو هێرشەدا بە دەیان تیرۆریستی داعش بە دەستی هێزەكانی پێشمەرگە كوژران و بریندار بوون، بەڵام هێشتا قەبارەی زیانەكانیان بە تەواوەتی نەزانراوە.

 

 هەژار مەموزینی

هەواڵی پەیوەندیدار