لە كه‌ركووكدا پێشمه‌رگه دیسان داعشیان ڕاو نا
__2015_07_13_h22m8s8__LB.jpg)
كه‌ركووك -KDP.info- به‌رپرسی میحوه‌ری ڕۆژئاوای كه‌ركووك ـ دوبز ڕایگه‌یاند كه پێشمه‌رگه هێرشێكی تیرۆریستانی داعشی به‌رپه‌رچ داوەته‌وه و تێكی شكاندوونە و ڕاوی ناونەتەوە.
به‌رپرسی میحوه‌ری ڕۆژئاوای كه‌ركووك ـ دوبز (د.كه‌مال كه‌ركووكی) ڕایگه‌یاند: "دوێنێ ئێوارە، سه‌عات پێنج و نیو تیرۆریستانی داعش هێرشیان هێنایە سەر پێشمەرگەکانی میحوەری ڕۆژئاوای کەرکووك؛ پێشمەرگە سەربەرەزەکانی هێزی پێشەوا لێیان هاتنە دەست و ڕاویان نانەوە؛ ئەوەندەی نەبرد هاوپەیمانانیش بە فڕۆکە گەیشتنە ئاسمانی شەڕەکە و، بە پشتیوانیی تیمی هەواڵگری و جووڵەی میحوەر، شوێنی تیرۆریستە داعشە پەلاماردەرەکانیان دەستنیشان کرد و، سەعات شەشی هەر ئەو ئێوارەیە تیرۆریستانیان لە گوندی گوبێبەدا تێرکوت کرد؛ لەو بۆردومانەدا زیاتر لە هەشت تیرۆریست کوژران و، زۆرێکیشیان لێ بریندار بوون.




