نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان: 44136 عێراقی كوشتوبڕ بوونه

به‌غدا -KDP.info- نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئاماری كوشتوبڕەکانی ئەمساڵی عێراقی خسته ڕوو كه 44136 عێراق كوشتوبڕ بوونه.
به گوێره‌ی هه‌واڵێكی ماڵپه‌ڕی dnaindia له پارەوە نزیكه‌ی 15هه‌زار عێراقی كوژراون. ڕۆژنامه‌كه پشتی به‌ستووه به ڕاپۆرتێكی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌باره‌ی ڕه‌وشی مرۆڤ له عێراق؛ بەو گوێرەیە لە پارەوە 44136 هاووڵاتی بوونه‌ته قوربانی؛ 14947ـیان كوژراون و 29189یەکەی تریان بریندار بوونه.
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئه‌وه‌یشی خستووه‌ته ڕوو ئەگەر وردەوە بین، خەڵکی زیاتریش لەو عێراقەدا كوژراون و بریندار بوونه.
به گوێره‌ی ئامارێكی ڕێكخراوی كۆچ‌وكۆچبه‌رانی جیهانیش لەوەتی داعش پەلاماری عێراقی داوە،ا 3ملیۆن كه‌س ده‌ربه‌ده‌ر بوونه.
چیاكۆ




