هەولێر زه‌نگی ئاگاداركردنه‌وه‌ی به‌غدای زرینگاندەوە
__2015_07_13_h18m54s47__LB.jpg)
هه‌ولێر -KDP.info-هاوپه‌یمانى نیشتمانى داوا ده‌كات گرفتى ڕێككه‌وتنى هه‌ولێر و به‌غدا بهێنرێته ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق و له‌وێ چاره بكرێت.. ئه‌ندامێكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراقیش ده‌ڵێ: ڕێككه‌وتنه‌كه ڕوونه بۆ ده‌بێت به‌غدا به‌و شێوه مامه‌ڵه بكات.
هەولێر زه‌نگی ئاگاداركردنه‌وه‌ی به‌غدای زرینگاندەوە؛ وەکچۆن دوێنێ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی بڵاوی كرده‌وه جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق (د. ڕۆژ نووری شاوێس) په‌یامێكی هه‌ولێری بۆ به‌غدا بردووه، ئه‌مڕۆ كاردانه‌وه‌ی جیاواز له ناوه‌نده سیاسییه‌كه‌ی به‌غدا هاتووه‌ته پێشێ، له دیارترین لێدوان كوتله‌ی هاوپه‌یمانی نیشتیمانی بۆچوونیان وایه كه پێویست ده‌كات ئه‌و ته‌گه‌رانه‌ی له به‌رده‌م ریككه‌وتنه‌كه‌دان جارێكی دی بگه‌ڕێنه‌وه بۆ په‌رله‌مان. هه‌روه‌ك (ئیبراهیم به‌حرعلووم) نوێنه‌رى هاوپه‌یمانى نیشتمانى له لیژنه‌ى نه‌وت و وزه له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق رایده‌گه‌یێنێت كه: "هه‌قه ناكۆكییەکەی هه‌ولێر و به‌غدا پێوه‌ست به ڕێككه‌وتنەکەى نێوانیان له‌باره‌ى پرسى نه‌وت و بوودجه‌وه بهێنرێته ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق و له‌وێ چاره بكرێت؛ ڕه‌شنووسی یاسای نه‌وت و گاز له ساڵی 2005 ئاماده کراوه، به‌ڵام به داخه‌وه به‌هۆی گرفتى هه‌ولێر و به‌غدا تا ئێستا له به‌رنامه‌ی کاری ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق دانه‌نراوه و ئه‌مه له حاڵێکدایه که ناکۆکییه‌کان له‌باره‌ی ئه‌م یاسایه ده‌توانرێ به ئاسانی چاره بکرێ".
خۆ رێككه‌وتنی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا زۆر روونه بۆیه به بۆچوونی ئه‌ندامێكی كورد له په‌رله‌مانی به‌غدا پێویست به شیكردنه‌وه‌ی ئه‌و ته‌گه‌رانه‌یش ناكات چونكه رێككه‌وتنه‌كه روونه و به‌غدا نایه‌وێ پابه‌ندی بێ هه‌روه‌ك (عوسمان تاهر حاجى) ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیی پارتیی دیمو‌كراتى کوردستانى ڕاگه‌یاند: "هه‌وڵى هێنانى گرفتى ڕێككه‌وتنه‌كه بۆ په‌رله‌مان گرفته‌كان زیاتر ده‌كات چونكه ئه‌مه پرسێكى سیاسییشه، ده‌بێت به‌غدا له‌گه‌ڵ شاندى کوردا گفتوگۆ بكات و پێکەوە دابنیشن."
دەیشڵێت: "ده‌بێت به‌غدا و هه‌رێمى كوردستان بگه‌نه ڕێككه‌وتن، ئینجا بیهێننە په‌رله‌مان چونكه ئێستا ئه‌و بڕگانه بوونه‌ته یاسا كه له ڕێككه‌وتنى به‌غدا و هه‌ولێردا هه‌بووه".
گوتیشى: "بڕیاره له كۆبوونه‌وه‌ى داهاتووى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران بڕیار له‌سه‌ر شایسته داراییه‌كانى هه‌رێم بدرێت و گرنگه به‌غدا ئه‌م پرسه له‌گه‌ڵ هه‌رێم یه‌كلا بكاته‌وه نه‌وه‌ك له په‌رله‌مان هه‌وڵی بۆ بدرێت".
كارزان هه‌ورامى




