سوپاسالاری پێشمه‌رگه: داعش ناتوانێت له‌وه‌ى هه‌یه له شنگال بێته پێشه‌وه
__2015_07_13_h18m45s49__LB.jpg)
هه‌ولێر-KDP.info- سوپاسالارى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه ڕایده‌گه‌یێنێت كه داعش له شنگال تێك شکاوه و ئه‌و تێكشكاندنه‌یشیان واى كردووه كه هه‌ندێك جار بیانه‌وێت په‌لامارى چه‌ند شوێنێك بده‌ن بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ى شكسته‌كانیان. هه‌روه‌ك گوتیشی كه داعش له‌وه‌ی هه‌یه زیاتر ناتوانێ له شنگال بێته پێشێ.
فه‌ریق (جه‌مال محه‌مه‌د) سوپاسالارى پێشمه‌رگه به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیی پارتیی دیمو‌كراتى كوردستانى ڕاگه‌یاند: "داعش له شنگال جارجار جووڵه ده‌كات و ده‌یه‌وێ بێته پێشه‌وه و بكشێته‌وه تا قه‌ره‌بووى شكسته‌كانیان بكاته‌وه؛ بەڵاام هه‌ركاتێ بیانه‌وێ بێنه پێشێ پێشمه‌رگه به‌رپه‌رچیان ده‌داته‌وه و تێكیان ده‌شكێنێ.
هه‌روه‌ك گوتیشی كه: "داعش له چه‌ند میحوه‌رێکەوه تێك شکاو‌ن، ئەگەرچی بە چەکی قورسییشەوە هێرش دەهێنن و دەیانەویست پێشڕه‌وى بكه‌ن له یه‌كێك له میحوره‌كان به تایبه‌تى له گوندى گابارەوە، به‌ڵام هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان زیانێكى یه‌كجار زۆرى پێ گه‌یاندوون و ئێستایش سه‌رجه‌م هێزى پێشمه‌رگه ئاماده‌نە بۆ هه‌ر ئه‌گه‌رێكى داعش".
ڕاشیده‌گه‌ینێت: "پێشمەرگە لە شنگال چەکی باشیان پێیە و، هێزى 'پاڵپشت'ـیش له‌وێ ئاماده‌یه بۆ بەرەرچدانەوەی هەر هێرشێکی داعش".
ئه‌وه‌شى خسته ڕوو: له ماوه‌ى چه‌ند مانگى ڕابردوودا به ده‌یان هێرشى داعش تێک شكێنراوه و، پێشمەرگە سەری لە داعش شێواندووە؛ جارجاریش دەکەونە بۆسەی پێشمه‌رگه‌وە.
.كارزان هه‌ورامى




