٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

"ھەموو کچێکی مووسڵی دەبێ خەتەنە بکرێ"

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ-KDP.info-داعش بڕیاری دەرکردووە لە ئەمڕۆوە ھەموو کچێکی مووسڵی دەبێ خەتەنە بکرێ، ئەگینا سزا دەدرێ.

(سەعید مەموزینی) بەرپرسی ڕاگەیاندنی لقی چواردەی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە مووسڵ بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی گوت، ئەمڕۆ تیرۆریستانی داعش بڕیارێکی نوێیان دەکردووە کە پێویستە ھەموو کچانی مووسڵی خەتەنە بکرێن، بۆ ئەم مەبەستەیش گروپی ژنانی داعش (خەنسا) بۆ خەتەنەکردنی کچان ماڵ‌بەماڵ دەگەڕێن؛ ئەوەیشی مل نەدات، سزای دەدەن!

(سەعید مەموزینی) گوتیشی، داعش ئەمڕۆ بە بەرچاوی خەڵکەوە لە بازاڕی باب‌تۆپدا سەری سێ گەنجی بڕیوە؛ بەو تۆمەتەی گوایە بە مۆبایل وێنەی هەندێ شوێنی مووسڵیان گرتووە.
ئەوەشی خستە ڕوو، ھەر ئەمڕۆ ٤٥ چەکداری داعش لە بێجی و ڕومادی ھەڵاتبوونەوە بۆ مووسڵ؛ لە مووسڵدا دەستگیریان کردوونە و، هەر٤٥ـەکەیان گوللەباران کردووە.
بڵند ئیبراھیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار