دیپلۆماتێکی ئه‌مه‌ریكایی هیوای سه‌رفرازی بۆ گه‌لی كورد و پێشمه‌رگه ده‌خوازێت

هه‌ولێر-KDP.info-سه‌ركونسوڵی ئه‌مه‌ریكا له هه‌ولێر كه ئه‌ركی لێرە نامێنیت، خوازیاره گه‌لی كورد و پێشمه‌رگه سه‌رفراز بن و زووتر ئەو داعشە به ته‌واوەتی بشکێت و، خەڵکی ناوچه‌كه ئۆخەی بکەن.
نه‌وزاد هادى پارێزگارى هه‌ولێر له دیوانى پارێزگادا چوو بە دەم (جۆزێف پینینگتۆن) سەركونسوڵی هەرێمە یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكاوە له هه‌ولێرى پایته‌خت؛ سەرکونسوڵ، ئه‌لیسۆن دیس به‌رپرسى به‌شى سیاسى و گینیس مینتس به‌رپرسى به‌شى ئابووریی كونسوڵخانەی ئەمەریکایشی لەگەڵدا بوو.
(جۆزێف پینینگتۆن) دوو ساڵە سەركونسوڵی ئه‌مریكایە لە هەولێر؛ ئێستا بە فەرمی ئەرکەکەی دەدرێتە یەکێکی دی؛ سەرکونسووڵ لە دیدارەکەدا سوپاس و ستاییشى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و پارێزگارى هه‌ولێرى كرد کە لەو دوو ساڵەدا پشتگرییه‌کی باشیان لێ کردووە و، بوونه‌ته مایه‌ى تێکگه‌یشتن و سه‌رگرتنى كارهكەیان و پێشوه‌چوونى ڕه‌وشى په‌یوه‌ندى دۆستایه‌تى و هاریكاریى هه‌ردوو لا.
سه‌ركونسوڵی ئه‌مه‌ریكا هیوایشى خواست گه‌ل و حكوومه‌تى كوردستان هه‌میشه له پێشكه‌وتن و سهرفرازیدا بن و هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستانیش به پشته‌وانى هاوپهیمانیەتیى نێوده‌وڵه‌تی، بە یەکجارەکی بەسەر داعشدا سەر کەوێت و، ناوچه‌كه ئۆخەی بکات.
پارێزگارى هه‌ولێریش وێڕاى ستایشكردنى ڕۆڵى كاریگه‌رانه و ئه‌و هه‌ماهه‌نگییه‌ى كه له‌گه‌ڵ پارێزگادا له ماوه‌ى ئه‌م دوو ساڵه‌دا كردوویانه، هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست له كارە تازهکەیدا.
كه‌نعان به‌هادین




