٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

داعش به‌رۆكی وتارده‌ره‌كانیشی گرت

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ -KDP.info- تیرۆریستانی داعش دوو قوتابخانەی دینیی مەسیحییەکانیان تەقاندەوە و چوار 'دینزان'ـیشیان گوللەباران کرد.

بەرپرسی لقی چواردەی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە مووسڵ (عیسمەت ڕەجەب) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی گوت: "تیرۆریستانی داعش دوو قوتابخانە ئایینییەکەی مەسیحییەکانیان لە ناوچەی فەلاج لە شاری مووسڵ تەقاندووەتەوە."
(عیسمەت ڕەجەب) گوتیشی، ھەر ئەمڕۆ تیرۆریستانی داعش دکتۆر (ولید تەحان) ناوێکیان گوللەباران کردووە بەو تۆمەتەی باسی کوشتە و بریندارانی داعشی درکاندووە.
دەیشڵێت، ھەر ئەمڕۆ داعش (عومەر بەرەکات) و (نازم تەعیمی) و (دورێد عەبدوڵا) و (محەمەد موحسن)ـیان لە ناحیەی گەیارەدا گوللەباران کردووە کە هەرچوارەکەیان پێشنوێژ و وتاردەری مزگەوتان بوونە.
بڵند ئیبراھیم-نه‌شوان به‌رزنجی

 

هەواڵی پەیوەندیدار