٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

حەوت كێڵگەی مینڕێژكراو لە سنووری هەولێر پاك كراونەتەوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- لە شەش مانگی رابردوودا، حەوت كێڵگەی مین لە سنووری پارێزگای هەولێر پاك كراونەتەوە و ڕادەستی خاوەنەكانیان كراونەتەوە.

(زێبار خالید) بەرپرسی بەشی راگەیاندن لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كاروباری مینی هەولێر، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "لە شەش مانگی رابردوودا لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كاروباری مینی هەولێر، حەوت كێڵگەی مینڕێژكراو كە ڕووبەری گشتییان دەكاتە 500450 مەتر دووجا، پاك كراونەتەوە و رادەستی خاوەنەكانیان كراونەتەوە، لە ئێستایشدا رۆژانە تیمەكانی مین لە ڕووبەری  360 هەزار مەتر دووجا كار دەكەن، جگە لەمەیش هەر لەو ماوەیەدا 94 هەزار و 327 مەتر دووجا رووبەری مینڕێژكراو نیشانەڕێژ كراوە، 85 هەزار و 500 مەتر دووجا بە چاو پشكنینی‌ بۆ كراوە، هەروەها 1567 مینی دژەكەسی لەناو براون و پووچەڵ كراونەتەوە، 190 پارچە تەقەمەنیی جۆراوجۆریش لەناو براون".

(زێبار) گوتیشی: "لە ماوەی شەش مانگی رابردوودا لە سنووری پارێزگای هەولێر، پێنج كەس بوونەتە قوربانیی مین و تەقەمەنی، كە یەكێكیان گیانی لە دەست داوە و سێی دیكەیش قاچیان بڕاوەتەوە و یەكێكیش زامدار بووە، هۆكارەكەیش بەرزبوونەوەی ئاستی هۆشیاریی هاووڵاتیان و دانانەوەی نیشانەكانی ئاگاداركردنەوە لە تەواوی ناوچە مینڕێژكراوەكانی سەر بە پارێزگای هەولێرە".


رابین شێروانی

هەواڵی پەیوەندیدار