٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ڕوونکردنەوەیەک لە بارەی پشێویی هەردوو کۆمەڵگای خەتارێ و بابیرێ و دەستگیرکرانی چەند کەسێکی گومانلێکراو

سەرچاوە: KDP.info

دهۆک-KDP.info-  دەربارەی ئەو پشێویەی لە دوو رۆژی رابردوودا کۆمەڵگاکانی بابیرێ و خەتارێ و گوندەکانی دەورووبەری گرتەوە، بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی دهۆک ڕایدەگەینێ کە، لە سەر فەرمانی دادوەر چەند کەسێکیان بە گومانی دەست هەبوون لە نانەوەی ئەو پشێویە و اننەوەی ترس لای خەڵکی دەستگیر کردووە؛ جەختیش دەکاتەوە هەر لێکدانەوەیەکی دیکە بۆ ئەم ڕووداوە و بە سیاسیکردنی کێشەکە، بەلاڕێدا بردنی راستییەکانە و خزمەت بە چەسپاندنی ئارامی و ئاسایشی ناوچەکە ناکات.

دەقی ڕوونکردنەوەی ئاسایشی دهۆک دەربارەی گرتنی چەند کەسێک بە هۆی نانەوەی پشێوی و ترس و دڵەڕاوکێوە:

رەوشێکی پڕ ئاڵۆز و پشێوی لە دوو رۆژی رابردوودا کۆمەڵگاکانی بابیرێ و خەتارێ و گوندەکانی دەورووبەری گرتەوە و، رێژەیەک لە دانیشتووانی ئەم ناوچەیە ماڵ و حاڵی خۆیان بەجێهێشت و تووشی ئازار و چەرمەسەریی زۆر بوون، ئەوەش بە هۆی تەقەیەکی زۆری کەسانێک لەو ناوچەیە و بڵاوکردنەوەی پرۆپاگەندەی ئەوەی کە تیرۆریستانی داعش لەم دەڤەرە نزیک بوونەتەوە، خەڵکی ئەم ناوچەیە کە بە هەزاران کەسن گەواهیدەری ئەو راستییەن چ دۆخێکی ئاڵۆز لە دەڤەرەکەیان خوڵقێندرا بوو. هێزەکانی ئاسایش خێرا گەیشتنە ناوچەکە و دۆخەکەیان کۆنترۆڵ کرد و دەستیان بە لێکۆڵینەوە لە هۆکارەکانی ئەو ئاڵۆزییە کرد و ئەوە بوو دوای لێکۆڵینەوە، لە سەر فەرمانی دادوەر چەند کەسێکیان بە گومانی دەست هەبوون لەو کێشەیە دەستگیر کرد، بەبێ ئەوەی بزانن ئەم کەسانە سەر بە چ لایەنێکی سیاسین، بەڵام دوای ئەوەی لە ئاستی سەرەوەی دامودەزگاکانی حکوومی پەیوەندی کرا، گیراوەکان دیسان بە فەرمانی دادوەر و بە کەفالەت ئازاد کراون. سەرباری ئەوەش دۆسیەی ئەم ڕووداوە هەر کراوەیە و لێکۆڵینەوە بەردەوامە، بەڵام ئەوەی ئاشکرایە خەڵکی دەڤەرەکە وەک شایەدحاڵی ڕووداوەکە ئەم کەسانە بە نانەوەی ئاژاوە تۆمەتبار دەکەن و دوای دەستگیرکرانیان زانراوە سەر بە یەکێتیی نیشتمانین.
هەر دوای ڕووداوەکە بەرێوبەری ئاسایشی تلکێف ڕوونکردنەوەی پێویستی دا، کەچی هەندێ دامودەزگای راگەیاندن و لایەنی سیاسی هەوڵیان دا ناوی دامودەزگای ئاسایش تێکەڵی کێشە سیاسییەکان بکەن، لە کاتێکدا هێزەکانمان بە ئەرکی پاراستنی ئاسایشی هاووڵاتیان هەستاون و ئەو پشێوییەی کە نرایەوەش ڕووداوێکی بچووکی سنووردار نەبووە بتوانرێ چاوپۆشیی لێ بکرێت، بۆیە جارێکی دیکەش رایدەگەیێنین کە، هەر لێکدانەوەیەکی دیکە بۆ ئەم ڕووداوە و بە سیاسیکردنی کێشەکە، بەلاڕێدا بردنی راستییەکانە و خزمەت بە چەسپاندنی ئارامی و ئاسایشی ناوچەکە ناکات.

بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی دهۆک
13/7/2015

هەواڵی پەیوەندیدار