بابه‌كر زێباری به یه‌كجاری ده‌گه‌ڕێته‌وه.. ئه‌ركی نوێی پێ ده‌سپێردرێ

هه‌ولێر-KDP.info- سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له نووسینگه‌ی (بابه‌كر زێباری) پێیڕئگه‌یاندین، یازده‌ی پێشنیوه‌ڕۆی سبه‌ی دووشه‌ممه و له فڕگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێر، مه‌راسیمی ڕێزلێنان بۆ سوپاسالاری پێشووی عێراق به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له به‌رپرسانی حزبی حكوومی بۆ ساز ده‌درێ.
سه‌رچاوه‌كه تایبه‌ت به KDP.infoی ڕاگه‌یاند، دوای ته‌واوبوونی ئه‌ركه‌كانی و له‌سه‌ر داوای خۆی و به ڕه‌زامه‌ندیی (سه‌رۆك بارزانی) خانه‌نشین كرا، هه‌ڵبه‌ت سوپاسالاری عێراق(بابه‌كر زێباری) كاره‌كانی خۆی به باشی به‌جێ گه‌یاند، سبه‌ینێیش به مه‌به‌ستی گه‌ڕانه‌وه‌ی ڕێوڕه‌سمێكی شایسته‌ی له فڕگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێر و به ئاماده‌بوونی سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسیی پارتیی دیموكراتی كوردستان (فازڵ میرانی) ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی (زه‌عیم عه‌لی) و به‌رپرسانی دیكه‌ی حكوومه‌تی بۆ ساز ده‌درێ.
ئه‌گه‌رچی له سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرسه‌وه ئه‌م زانیارییه‌مان پشتڕاست نه‌كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام به‌پێی زانیارییه‌كانی په‌یامنێرمان، ڕه‌نگه بۆ له‌مه‌ودوایش ئه‌ركی نوێی پێ بسپێردرێ و وه‌ك ڕاوێژكاری سه‌ربازیی جه‌نابی سه‌رۆكی هه‌رێم و ئه‌ندامی فه‌رمانده‌یی گشتیی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ده‌ستبه‌كار بێ.
(بابه‌كر زێباری) پێشمه‌رگه‌ی هه‌ردوو شۆڕشی ئه‌یلوول و گوڵان بووه؛ له دوای ساڵی 2005یشه‌وه تا ئێستا سه‌رۆكئه‌ركانی سوپای عێراق بووه.
حه‌كیم حیكمه‌ت




