٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

بەربژارێک زیاتر هەیە بۆ وەرگرتنی پۆستی پارێزگاری مووسڵ؛ جارێ چاوه‌ڕوانی كه‌یسی نوجه‌یفی ده‌كه‌ن

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ -KDP.info- جێگری پارێزگاری مووسڵ دەڵێ، تا ئێستا دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی پارێزگاری مووسڵ نەکراوەتەوە، لەبەر ئەوەی کەیسەکەی لە دادگا یەکلایی نەکراوەتەوە.

جێگری پارێزگاری مووسڵ (نوورەدین قەبلان) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی گوت: تا ئێستا دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی پارێزگاری نەینەوا نەکراوەتەوە، لەبەر ئەوەی تا ئێستا کەیسی پارێزگاری پێشوو؛ (ئەسیل نوجەیفی) لە دادگای ئیداری و فیدراڵدا یەکلایی نەکراوەتەوە، چونکە پارێزگاری پێشوو تانەی لەو بڕیارە داوە.

(نوورەدین قەبلان) گوتیشی، جارێ ناتوانین دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی پارێزگار بکەینەوە، تا ئەو تانەیە یەکلایی نەکرێتەوە.
ھەروەھا ڕوونیشی کردەوە، زیاتر لە کاندیدێک بۆ ئەو پۆستە ھەیە، بەڵام تاوەکو ئێستا بە فەرمیی ھیچ کەسێک بۆ ئەو پۆستە خۆی کاندید نەکردووە.
بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار