حكوومه‌ت لێدوانه‌كانى سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى سلێمانى ڕه‌ت ده‌كاته‌وه

هه‌ولێر -KDP.info- گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لێداوانێكی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی ڕه‌ت ده‌كاته‌وه كه حكوومه‌ت جیاوازیی خستبێتە نێوان پارێزگاكانەوە و ده‌ڵێت: "حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كه نوێنه‌رایه‌تیى هه‌موو خه‌ڵك و ناوچه جیاكانى هه‌رێمى كوردستان ده‌كات، به هیچ شێوه‌یه‌ك جیاوازى له نێوان پارێزگاكاندا ناكات، به‌ڵكو به یه‌ك چاو سه‌یرى هه‌موو پارێزگاكان ده‌كات و به یه‌ك ئاست و به یه‌كسانیش، خزمه‌تگوزارییه‌كان پێشكه‌ش به پارێزگاكان ده‌كات."
ده‌رباره‌ى لێدوانێكى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى كه باس له‌وه ده‌كات گوایه حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان جیاوازى له نێوان پارێزگاكاندا ده‌كات و هه‌ندێ خزمه‌تگوزاریى باشتر پێشكه‌ش به پارێزگاكانى دیكه ده‌كات، (سه‌فین دزه‌یى) گوته‌بێژى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له لێدوانێكدا بۆ ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى حكوومه‌ت، به ته‌واوى ڕه‌تى كرده‌وه كه حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان هیچ جیاوازییه‌ك له نێوان پارێزگاكاندا بكات و گوتى: "حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كه نوێنه‌رایه‌تیى هه‌موو خه‌ڵك و ناوچه جیاكانى هه‌رێمى كوردستان ده‌كات، به هیچ شێوه‌یه‌ك جیاوازى له نێوان پارێزگاكاندا ناكات، به‌ڵكوو به یه‌ك چاو سه‌یرى هه‌موو پارێزگاكان ده‌كات و به یه‌ك ئاست و به یه‌كسانیش، خزمه‌تگوزارییه‌كان پێشكه‌ش به پارێزگاكان ده‌كات."
(دزه‌یى) هه‌روه‌ها ده‌یشڵێت: "لێدوانى به‌و جۆره و هێنانه‌وه‌ى به‌هانه بۆ جیاكردنه‌وه‌ى سلێمانى له هه‌رێمى كوردستان به پاساوى ئه‌وه‌ى گوایه حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان جیاوازى له نێوان پارێزگاكاندا ده‌كات، زاده‌ى بیركردنه‌وه‌یه‌كى ترسناكه كه كۆمه‌ڵگه و جوگرافیاى هه‌رێمى كوردستان ده‌خاته مه‌ترسیى له‌تبوونه‌وه، بۆیه حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به هه‌موو شێوه‌یه‌ك بیركردنه‌وه و لێدوانێكى له‌و جۆره ڕه‌تده‌كاته‌وه و سلێمانى وه‌ك پایته‌ختى ڕ‌ۆشنبیرى، به‌شێكى دانه‌بڕاوى هه‌رێمى كوردستانه و هه‌رواش ده‌مێنێته‌وه."
(دزه‌یى) هه‌روه‌ها به‌بیرى هێنایه‌وه كه بوودجه‌ى هه‌رێمى كوردستان و بوودجه‌ى په‌ره‌پێدانى پارێزگاكانیش له هه‌رێمى كوردستان له‌سه‌ر بنه‌ماى ڕێژه‌ى دانیشتوانى پارێزگاكان ته‌رخان ده‌كرێت و ئه‌مه‌ش ساڵانه له په‌رله‌مانى كوردستان په‌سه‌ند كراوه.
ئاماژه‌یشی دا: "ته‌نانه‌ت بۆ ئه‌و ناوچه كوردستانیانه‌ش كه له ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانن، له ساڵى 2003وه تا ئێستا حكوومه‌تى هه‌رێم به‌رده‌وام هه‌وڵى داوه له هه‌موو بواره خزمه‌تگوزارییه‌كانى وه‌ك په‌روه‌رده، ته‌ندروستى، كاره‌با، ئاو، ئاسایش و چه‌ند خزمه‌تگوزارییەکی دیکەیشدا، یارمه‌تیى خەڵکی ئه‌و ناوچانه بدات.




