سامی ئه‌رگۆشی: هیچ ئاسانكارى و قۆرخكارییه‌ك بۆ هیچ بانكێكى كه‌رتى تایبه‌ت نه‌كراوه

هه‌ولێر -KDP.info- سكرتێرى ڕۆژنامه‌وانیى سه‌رۆكوه‌زیرانى كوردستان له ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا رایده‌گه‌یێنێت "ئه‌و هه‌واڵ و ده‌نگۆیە بەدرۆ دەخەنەوە گوایه بانكى نێوده‌وڵه‌تیى كوردستان هیی سه‌رۆكوه‌زیرانه، یان پشكى تێدا هه‌یه. ئەو هەواڵە هیچ ڕاست نییە و، له هه‌واڵى بێبنه‌ماى دروستكراوى هه‌ڵبه‌ستراو بەو لاوە، هیچى تر نییە".
ده‌قی روونكردنه‌وه‌کەی سكرتێرى ڕۆژنامه‌وانیى سه‌رۆكوه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان ده‌رباره‌ی هه‌واڵێكی هه‌ڵبه‌ستراو:
هه‌روه‌ك چۆن ڕوونكردنه‌وه‌ى ئه‌مڕۆى وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورییەکەی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به به‌ڵگه‌وه ئه‌وه ڕوون ده‌كاته‌وه كه هیچ ئاسانكارى و قۆرخكارییه‌ك بۆ هیچ بانكێكى كه‌رتى تایبه‌ت له هه‌رێمى كوردستاندا نه‌كراوه و هه‌موو ئه‌و كه‌ناڵانه‌ى باس له شتى بێبنه‌ماى وا ده‌كه‌ن، به به‌ڵگه‌وه به‌درۆ ده‌خاته‌وه، به هه‌مان شێوه ئه‌و هه‌واڵ و ده‌نگۆیانه ڕه‌ت ده‌كه‌ینه‌وه كه گوایه بانكى نێوده‌وڵه‌تیى كوردستان له‌لایه‌ن به‌ڕێز سه‌رۆكوه‌زیرانه‌وه خاوه‌ندارى ده‌كرێت، یان پشكى تێدا هه‌یه.
ئه‌م هه‌واڵانه كه نیشانه‌ى ڕێزنه‌گرتنى خاوه‌نه‌كانیه‌تى له بینه‌ران، خوێنه‌ران و بیسه‌رانى خۆیان، به ته‌واوى له هه‌موو ڕاستییه‌كه‌وه دوورن و له هه‌واڵى بێبنه‌ماى دروستكراوى هه‌ڵبه‌ستراو زیاتر هیچى تر نین، كه ته‌نیا بۆ چه‌واشه‌كردنى خه‌ڵك و له چوارچێوه‌ى هه‌وڵه‌كانى به‌لاڕێدابردنى دۆخى سیاسیى ئه‌مڕۆى هه‌رێمى كوردستاندان. باشترین به‌ڵگه‌ش ڕوونكردنه‌وه‌ى به‌ڵگه‌دارى ئه‌مڕۆى وه‌زاره‌تى دارایى و ئابووریى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه
سامى ئه‌رگۆشى
سكرتێرى ڕۆژنامه‌وانیى سه‌رۆكوه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان
12ى ته‌مووزى 2015




