٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

له‌ گه‌ڕه‌كێكی شنگالدا 8 داعش كوژران

سەرچاوە: KDP.info

شنگال –KDP.info - فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانان گه‌ڕه‌كێكی شنگالیان بۆردومان كرد و، 8 تیرۆریستی داعشیان کوشت.

ڕائید (خه‌تاب بانكى) فه‌رماندەیەکی فه‌وجى 3ـى لیواى 8ـى هێزى پێشمه‌رگه‌ له‌ شنگال به ‌ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتیى دیموكراتى كوردستانى گوت: "سەعات سێى ئەم دوانیوه‌ڕۆیە فڕۆكه ‌جه‌نگییه‌كانى ئه‌مەریكا و هاوپه‌یمانان له‌ گه‌ڕه‌كى ستی‌زه‌ینه‌بی شنگالدا مۆڵگه‌ داعشێکیان بۆردوومان كرد و زیانێكى باشیان له‌ تیرۆریستان دا."
ڕائید (خه‌تاب) گوتیشى: "به ‌پێى زانیاری‌ له‌و شوێنه‌ی‌ بۆردومانەکەی لێ كرا‌وە، هه‌شت تیرۆریستى داعش‌ كوژراون كه‌ خۆیان حه‌شاردا بوو.
نه‌شوان به‌رزنجى

هەواڵی پەیوەندیدار