به‌غدا ناتوانێت پڕۆژەیاسایه‌كه به‌سه‌ر خه‌ڵكى كوردستاندا بسەپێنیت

هه‌ولێر -KDP.info-ئه‌ندامێكى لێژنه‌ى ناوخۆ له په‌رله‌مانى كوردستان دەڵێ مل نادەینە بەر هیچ یاسایەکی دژە کورد و کوردستانی له‌به‌غدا؛ به تایبه‌تى ئه‌وه‌ى په‌یوه‌ندیى به جوگرافیای دانیشتووانه‌وه هه‌بێ.
له‌باره‌ى هه‌واڵى میدیا عێراقیییه‌كان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى پیشنیارێك له‌لایه‌ن به‌غداوه هه‌یه هه‌ر هاووڵاتییه‌كى عێراقی ده‌توانێت فۆرمى خۆراكى بباته ئه‌و پارێزگایه‌ى كه لێى نیشته‌جێیه و بیكاته هی ئه‌و شوێنه ئه‌مه‌ش نیگه‌رانى هاووڵاتیانى كوردستانى لێ كه‌وته‌وه به‌وه‌ى كار بكاته سه‌ر پێكهاته‌ى دانیشتووانى كوردستان؛ (ئاواز حه‌مید) ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان، به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتیی دیمو‌كراتى كوردستانى ڕاگه‌یاند: "با حكوومه‌تى به‌غدا باش بزانێت كه هه‌رێمى کوردستان بارگرانییەکی زۆرى ئاواره‌كانى له‌سه‌ره، به تایبه‌تى له‌ناو سه‌نته‌رى شاره‌كاندا؛ ژماره‌یه‌كى یه‌كجار زۆرى عه‌ره‌بى عێراقى ڕوویان له هه‌رێمى كوردستان كردووه و قه‌یرانى خولقاندووه؛ قه‌زاى وامان هه‌یه له كوردستان ژماره‌ى ئاواره‌كانى له دانیشتووە ڕه‌سه‌نەکانى زیاتره، بۆیه ئه‌گه‌ر نییه‌تێكى له‌و شێوه هه‌بێت كه بیانه‌وێت كاربكه‌نه سه‌ر ڕێژه‌ى ژه‌ماره‌ى دانیشتووانى هه‌رێمى كوردستان و پڕۆژەیاسایه‌ك پێشكه‌ش بكرێت بۆ ئه‌وه‌ى ئاواره‌كان فۆرمى خۆراكیان بخرێته سه‌ر پارێزگاكانى هه‌رێمى كوردستان ئه‌و كاته وه‌ڵامى خۆمان ده‌بێت و له په‌رله‌مانى كوردستان ڕێكارى تایبه‌ت ده‌گرینە به‌ر ".
گوتیشى: "به‌غدا ناتوانێت هیچ پڕۆژەیاسایه‌ك به‌سه‌ر خه‌ڵكى كوردستاندا بسەپێنیت و ئیداره‌ى خه‌ڵكى كوردستان چى به‌رژه‌وه‌ندیى خه‌ڵكى كودستانی تێدا بێت ئه‌وه ده‌كات؛ ئه‌گه‌رهاتو ئه‌و هه‌وڵانه بوونه پراكتیكى ئه‌و كاته په‌رله‌مانى كوردستان دانیشتى تایبه‌ت ده‌كه‌ین".
كارزان هه‌ورامى




