ڕێگری له قۆڕخكاری ده‌كه‌ین؛ ڕوونكردنه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی له‌سه‌ر مووچه
__2015_07_12_h16m44s21__LB.jpg)
هه‌ولێر -KDP.info- له ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كه‌دا وه‌زاره‌تى دارایى و ئابووریى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان باس له سیسته‌مى به ئه‌لیكترۆنیكردنى مووچه ده‌كات، كه له سه‌ره‌تادا وه‌زاره‌تى بازرگانى و پیشه‌سازى دراوه‌ته سێ بانكى كه‌رتى تایبه‌ت؛ بانكى جیهان و بانكى ئقلیم و بانكى ئەربیل؛ کارەکەیش جوان سەری گرتووه و، قۆڕخكارى نه‌ماوه ده‌رگاش كراوه‌یه بۆ بانكه‌كانى دی كه بێنه نێو كێبڕكێكه‌وه.
ده‌قی ڕوونكردنه‌وه‌كه‌ی وه‌زاره‌تى دارایى و ئابووری
سه‌باره‌ت به دابه‌شكردن و داتابه‌یسكردنى سیسته‌مى مووچه له ڕێگه‌ى بانكه‌كانى كه‌رتى تایبه‌ته‌وه ئه‌م چه‌ند خاڵانه بۆ ڕاى گشتى ده‌خه‌ینه ڕوو:
یه‌كه‌م/ وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى له كابینه‌ى هه‌شتدا به به‌ڵگه‌وه بڵاوى ده‌كاته‌وه، كه نه‌ك قۆڕخكارى بۆ بانكێك ناكات، به‌ڵكو ڕێگرى ده‌كات له قۆڕخكارى و زه‌مینه‌ى پێشبڕكێ ده‌ره‌خسێنێت بۆ بانكه‌كانى كه‌رتى تایبه‌ت.
دووه‌م/ وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى له به‌روارى 2/4/2015 ده‌ستى كردوه به قۆناغى تاقى كردنه‌وه‌ى سیسته‌مى بانكى، یه‌كه‌م وه‌زاره‌ت كه ده‌ستى پێكرد، وه‌زاره‌تى بازرگانى و پیشه‌سازى بوه كه له ڕێگه‌ى (بانكى جیهان و بانكى اقلیم و بانكى اربیل)ه‌وه دابه‌ش كراوه.
سێهه‌م/ سه‌باره‌ت به دووه‌م وه‌زاره‌ت له‌م پرۆسه‌یه، وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستى بووه له ڕێگه‌ى بانكى كوردستانه‌وه له ڕێکەوتی 10/6/2015ـەوە.
چواره‌م/ سه‌باره‌ت به ڕسووماتى كردنه‌وه‌ى ژمێره‌ى بانكى، ئه‌و بڕه پاره‌یه بۆ یه‌ك جاره و، هه‌روه‌ها ستانداردى جیهانیه و شتێك نییه وه‌زاره‌تى دارایى دروستى كردبێت.
پێنجه‌م/ وه‌زاره‌تى دارایى ده‌رگاى كراوه‌یه بۆ سه‌رجه‌مى بانكه‌كانى كه‌رتى تایبه‌ت بۆ ئه‌وه‌ى بێنه ناو ئه‌و پێشبڕكێیه‌وه، به پێى ڕێنمایى و مه‌رجه‌كان.




