د. ناسیح غه‌فوور: كاتى ڕیفراندۆمه
__2015_07_12_h18m16s56__LB.jpg)
هه‌ولێر -KDP.info- یاساناسێك ئاماژه به هه‌نگاوه‌كانى ڕیفراندۆم له كوردستان ده‌كات و ده‌ڵێ: "له ڕووى یاسایى و واقیعه‌وه كاتی ڕیفراندۆم هاتووه و بۆ ئێستاى كوردستان گرفتى نییه".
(د. ناسیح غه‌فوور) یاساناس و ئه‌ندامى پێشووى په‌رله‌مانى كوردستان به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیی پارتیی دیمو‌كراتى كوردستانى ڕاگه‌یاند: "ده‌بوو به‌غدا له 2007 گرفتى كه‌ركووك و ناوچه جێناكۆكه‌كانى چاره بكردبایه، به‌ڵام تائێستا كه 2015 به‌غدا هه‌نگاوى چاره‌ى نه‌نانه‌وه؛ به‌غدا وه‌ك مه‌ركه‌ز مامه‌ڵه‌مان له‌گه‌ڵدا ده‌كات نەک حكوومه‌تێکى فیدڕاڵ؛ وەک پاشکۆى ئه‌و مه‌ركه‌زه سه‌یرمان ده‌كات؛ به‌غدا نایه‌وێت به‌پێى ده‌ستوورى عێراق مامه‌ڵه بكات، له پێشه‌كییەکەى ده‌ستوورەکەى عێراقدا هاتووه ئه‌گه‌ر ئه‌م ده‌ستوره وه‌ك پێویست جێبه‌جێ نه‌كرێت ئه‌وه هه‌ر لایه‌نێك ده‌توانێت به‌پێى ئه‌و واقیعه‌ى تێدایه مامه‌ڵه بكات به تایبه‌تى گه‌ڕانه‌وه بۆ ده‌نگى خه‌ڵك و ڕیفراندوم".
گوتیشى: "به‌پێى یاساى نێوده‌وڵه‌تى هه‌موو گه‌لێك مافى ئه‌وه‌ى هه‌یه خۆى چاره‌نووسى خۆى دیاری بکات، بۆیه له‌ڕووى یاساییه‌وه ڕیفراندۆم بۆ كوردستان هیچ گرفتێکى تێدا نییه، چونكه به‌پێى ده‌ستوورە هه‌میشه‌ییەکەی عێراق ئه‌مه مافى هه‌رێمى كوردستانه ڕیفراندۆم بكات".
ئه‌وه‌ش ده‌خاته ڕوو: زه‌مینه‌سازییەکى باش هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى ڕیفراندۆم له كوردستان بكرێت و كاتی ریفراندۆمه و هه‌نگاوى باش نراوه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته، له كاتێكدا ده‌بێت خۆمان واقیعى خۆمان بچه‌سپێنین به‌سه‌ر ناوچه‌كه‌دا، بۆیه ئه‌گه‌ر ئێمه سه‌ربه‌خۆیى ڕابگه‌یێنین ئه‌وا وڵاتان ناچار ده‌بن ددان به ده‌وڵه‌تی ئێمه‌دا بنێن.
كارزان هه‌ورامى




