٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

کارگە چەکوچۆڵە هەرە گەورەکەی داعش ته‌قێنرایه‌وه‌

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ-KDP.info-فڕۆکە جەنگییەکانی ھاوپەیمانان لە مووسڵ کارگە چەکوچۆڵە هەرە گەورەکەی داعشیان لە مووسڵ کوتا و، کاولیان کرد.

(سەعید مەموزینی) بەرپرسی ڕاگەیاندنی لقی چواردەی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە مووسڵ بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی گوت: "ئەمڕۆ فڕۆکە جەنگییەکانی ھاوپەیمانان کارگە هەرە گەورەکەی چەکۆڵی داعشیان لە گەڕەکی کەرامەی شاری موسڵدا بۆردوومان کرد و، ساختمانەکەیان بە ١٢ ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراو و حەفت خۆکوژی ئامادەوە کردە پڕووز."

(سەعید مەموزینی) گوتیشی، تیرۆریستانی داعش بۆ ئەم مانگە ٥٠% ئازوقەی خەڵکیان بڕیوە و بڕیاریان داوە مانگی داھاتوو بە تەواوەتی بیبڕن، بەم ھۆیەوە خۆراک و خواردەمەنی زۆر گران بووە.

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار