پێشمەرگە گوندی گابارای ئازاد كرد.. 40 تیرۆرستیش كوژران

شنگال-KDP.info- گوندی گابارای دەڤەری شنگال له تیرۆریستان پاك‌كرایه‌وه و زیاتر له 40 تیرۆریست كوژران و به ده‌یانی دیكه‌یش بریندار بوون و، زیانێكی زۆریی ماددیشیان به‌ركه‌وت.
(قاسم شه‌شۆ) فه‌رمانده‌ی پێشمه‌رگه له چیای شنگال، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان ده‌ڵێت، دوای شه‌ڕێكی سه‌خت و دژوار، هێزەکانی پێشمەرگە توانییان له گوندی گابارا، چه‌كدارانی داعش تێك‌بشكێنن و زیانێكی زۆری ماددی و گیانییش له تیرۆریستان بده‌ن.
(شه‌شۆ) گوتیشی: له‌و شه‌ڕه‌دا بێئه‌وه‌ی پێشمه‌رگه هیچ زیانێكی به‌ركه‌وێت، زیاتر له 40 تیرۆریست كوژراون و به ده‌یانی دیكه‌ش بریندار بوونه و به برینداری به‌ره‌و شنگال هه‌ڵاتوونه، هه‌روه‌ها له‌و شه‌ڕه‌دا 5 ئۆتۆمبێلی داعشان تێك‌شكێنران، كه هه‌مه‌ڕێك و زریپۆشێك و سێ پیكاب بوون.
ئاماژه‌یشی دا، ئێستا گوندی گابارا به ته‌واوه‌تی له چه‌كدارانی داعش پاك‌كراوه‌ته‌وه و گونده‌كه له ده‌ست هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌دایه و ڕه‌وشه‌كه‌یش ئارامه.
رابین شێروانی




