جێگر مەڵبەندەکەی شنگال به فەرمانی دادگا ده‌ستگیر كراوه.. ئاسایشی تلکێف: بە تۆمەتی هاندان بووە

تلكێف-KDP.info- به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی تلكێف ڕایگەیاند، ئه‌و كه‌سه به ئه‌مری دادگا دەستگیر كراوه و، هانی خه‌ڵكی داوه ناوچه‌كه چۆڵ بكه‌ن، ئه‌وه‌یش خزمه‌ت به دوژمن ده‌كات، نه‌ك خه‌ڵكی ناوچه‌كه.
موقه‌دده‌م (زێره‌ڤان به‌رۆشكی) به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی تلكێف، بۆ ماڵپه‌ری فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان، ئاشکرای کرد، ئاسایشی تلكێف، به فەرمانی دادوه‌ر هاووڵاتی (حوسێن ده‌رمان خه‌تاری)ـی ده‌ستگیر كردووه.
به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی تلكێف، ئەو کەسە لە لایەن ئاسایشی تلكێفەوە دەستگیر کراوە و، به فەرمانی دادوه‌ر بووە، نه‌ك ئاسایشی ئه‌لقوش وەک ئەوەی هەندێکی مێدیاکان بڵاویان کردووەتەوە؛ جەختیشی کردەوە کە، "(حوسێن ده‌رمان خه‌تاری) وه‌ك هاووڵاتیێک ده‌ستگیر كراوه، نه‌ك وه‌ك کەسایەتیی لایه‌نێكی سیاسی و، بابه‌ته‌كه‌ی، بابه‌تێكی یاساییه، به ئاشكرا و به فەرمانی دادوه‌ر ئه‌و كه‌سه‌مان ده‌ستگیر كردووه، نه‌ك به بڕیارێكی سیاسیی."
بەپێی فەرمانەکەی دادوەر، ئه‌و كه‌سه خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ی ترساندووە و داوای لێ كردوون ناوچه‌كه چۆڵ بكه‌ن، چونکە داعش دێته ناوچه‌كه، وەک بەڕێوەبەری ئاساییی تلێکفیش دەڵێتر، ئه‌م پڕوپاگندانە خزمه‌تی دووژمن ده‌كات، نه‌ك هاووڵاتیانی ئێمه."
موقه‌دده‌م (زێره‌ڤان به‌رۆشكی) زیاتر ڕوونی کردەوە، "زانیاریمان بۆ هاتبوو، ئەو کەسە لە هەوڵی نانەوەی ئاژاوه و دووبه‌ره‌كییە لە ناو خه‌ڵكدا، هەڵبەت دووپاتی دەکەمەوە کە دەستگیرکردنەکەیشی وەک کەسێکی ئاساییە نه‌ك وه‌ك كه‌سێكی لایه‌نێكی سیاسی.
(حوسێن ده‌رمان) جێگری لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی 15ـی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانە لە شنگال.
رابین شێروانی




