26 تۆن زێڕ هاوردەی هەرێمی كوردستان كراوە

هەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری كۆنتڕۆڵی جۆریی خشڵ لە هەرێمی كوردستان دەڵێت، لە 6 مانگی ڕابردوودا 26 تۆن زێر هاوردەی هەرێم كراوە.
(بەكر عەزیز) بەڕێوەبەری كۆنتڕۆڵی جۆریی خشڵ لە هەرێمی كوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان، گوتی: "لە 6 مانگی رابردوودا، 26 تۆن زێڕ هاوردەی هەرێم كراوە، لەوانە لە ڕێگەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر 8 هەزار و 200 كیلۆ، لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی 16 هەزار و 700 كیلۆ، لە دهۆكیش هەزار كیلۆ هاوردەی هەرێم كراوە".
(بەكر) ئەوەیشی خستە ڕوو، زۆربەی ئەو زێڕەی هاوردەی هەرێم دەكرێت، لە هەر دوو وڵاتی ئیمارات و توركیاوە دێت، بە بەراورد لەگەڵ 6 مانگی یەكەمی ساڵی رابردوویش، هاوردەكردنی زێڕ بۆ هەرێم كەم بووەتەوە، هۆكارەكەیش بۆ بارودۆخی ئابووری دەگەڕێتەوە.
رابین شێروانی




