٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

حكوومەت پشووی جەژنی دیاری كرد

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر -KDP.info- (سەفین دزەیی) گوتەبێژی فەرمیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەڵێت، سێشەممەی داهاتوو 14ـی تەمووزی 2015، لە سەرجەم دامودەستگاكانی حكوومەت پشوی فەرمییە.


(سەفین دزەیی) گوتەبێژی فەرمیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان راگەیاند: "سێشەمەی داهاتوو 14ـی تەمووزی 2015 لە سەرجەم دامودەستگاكانی حكوومەت پشووی فەرمییە. هەروەها بە بۆنەی جەژنی رەمەزانی پیرۆزەوە كە پێشبینی دەكرێت رۆژی هەینی 17ـی تەمووز ببێتە یەكەمین رۆژی جەژن، بە هاووڵاتیانی ئازیزی هەرێمی كوردستانی رادەگەیەنین كە 17- 22ـی ئەم مانگە دەبێتە پشووی فەرمی واتا لە 22ـی تەمووز دەوامی ئاسایی بە شێوەیەكی فەرمی دەست پێدەكاتەوە.
(دزەیی) گوتیشی: "بەم بۆنەیەوە پیرۆزبایی خۆمان ئاڕاستەی پێشمەرگە قارەمانەكانی كوردستان و خانەوادەی شەهیدان و سەرجەم موسڵمانانی كوردستان و عێراق و جیهان دەكەین و، هیوادارین ئەم جەژنە ببێتە مایەی سەقامگیری و ئاشتەوایی و دەرچوون لە گرفت و قەیران و سەركەوتن بەسەر تیرۆریستاندا".

هەواڵی پەیوەندیدار