٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بەرەی توركمانی: هەڵوێستی پارتی ئەرێنییە..داوا دەكەین لایەنەكانی دیكەیش هەمان هەڵوێستیان هەبێت

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- سكرتێری مەكتەبی سیاسیی پارتیی دیموكراتی كوردستان دەڵێت: "ئێمە وەكو پارتیی دیموكراتی كوردستان پێمان باشە لە كۆبوونەوەی پێنجقۆڵیدا پێكهاتەكانی پەرلەمان وەكو نەتەوەكانی توركمان، ئاشووری و كلدان و سریان و حزبەكانی دیكە بەشدار بن". لە بەرانبەردا سەرۆكی فڕاكسیۆنی بەرەی توركمانی لە پەرلەمانی كوردستان گوتی: "ئەو هەڵوێستەی پارتیی دیموكراتی كوردستان ئەرێنییە و داوا دەكەین لایەنەكانی دیكەیش هەمان هەڵوێستیان هەبێت، لەبەر ئەوەی بەشداریكردنی هەموو لایەنەكان تەواوكەری پڕۆسەی دیموكراسییە".

(ئایدن مەعرووف) سەرۆكی فڕاكسیۆنی بەرەی توركمانی لە پەرلەمانی كوردستان، بە ماڵپەری فەرمیی پاراتیی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "ئەنجامدانی كۆبوونەوەی پێنجقۆڵی و بێبەشكردنی لایەنەكانی دیكە، پێشێلكردنی مافی پێكهاتەكانە، بۆیە پێویستە لە هەموو كۆبوونەوەكانی پێوەست بە هەرێمی كوردستان پێكهاتەكانی توركمان و كلدوئاشووری بەشدار بن، لەبەر ئەوەی بەشداربوونی ئەوان تەواوكەری پڕۆسەی دیموكراسییە".

سەرۆكی فراكسیۆنی بەرەی توركمانی لە پەرلەمانی كوردستان گوتیشی: "پێشتریش ئێمە ئەو گلەییەمان هەبووە، بۆیە داوا لە هەموو لایەنە سیاسییەكان دەكەین كە رەچاوی لایەكانی دیكەیش بكەن، چونكە لە پرسە گرینگەكاندا پێویستە جگە لە پێكهاتەكان، لایەنەكانی دیكەیش بەشدار بن تێیدا".
(ئایدن) ڕِوونیشی كردەوە: "پشتگیریكردنی پارتیی دیموكراتی كوردستان كە هەموو لایەنەكان لە كۆبوونەوەی پێنجقۆڵیدا بەشدار بن، ئەرێنی و جوانە و داوا دەكەین لایەنەكانی دیكەیش هەمان هەڵوێستی پارتیی دیموكراتی كوردستانیان هەبێت و پشتگیریی لێ بكەن".
بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار