قوتابیانی پێشەنگە خەڵات دەکرێن و سەرۆکوەزیرانیش دەیانبینێ.. وەزارەتیش ڕوونکردنەوەی دا

ھەولێر-KDP.info- وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان(پشتیوان سادق)، ئەو تاقیکردنەوانە ئەنجامی گرینگ بوون، یەکەمەکانی زانستی وێژەیی ڕێزیان لێ دەنێین، سەرۆکوەزیرانیش دواتر دەیانبێنێ و، ڕێزیان لێ دەنێ، هەڵبەت ئەوان و کۆی دەرچوانیش هیوای دواڕۆژی ئەم هەرێمی کوردستانەن.
(پشتیوان سادق) لەو کۆنگرە ڕۆژنامەوانیەدا کە ئەم پێشنیوەڕۆیە سازی دا، ئەو دەنگۆیانەیشی ڕەت کردنەوە کە گوایە کەسێک هەبێ بە حەقی خۆی دەرنەچووبێ دەستکاری نمرەکانی کرابێ و کۆنمرەی باشی بە دەست هێنابێ، گوتیشی، هەموو ئەوانەی لەم بابەتەدا بەرپرسن، هەڵبەت ەبرپرسانە و دڵسۆزانە کاری خیان کردووە و، ئەو قوتابیانەیی نمرەی باشیان بە دەست هێناوە، بە حەقی خۆیان بووە.
وەزیری پەروەردە گوتیشی، لە هەشت قوتابییە یەکەمەکەی زاستی ٦یان کچن و لە بەشی وێژەییش هەرچوار یەکەمەکە کچن و دەستخۆشییشی لێ کردن.
ئەم چەند ساڵەی دوایی حکوومەی پلانی نییە خەڵک لە دەرەوەی هەرێمی کوردستان لە زانکۆکانی وەربگرێ.
ئەم کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەی وەزیری پەروردە پاش ڕوونکردنەوەی وەزارەتی پەروەردە دێت دەربارەی هەڵەیەک کە لە داتابەیسی کۆی نمرەکاندا ڕوویداوە و، (پشتیوان سادق) دڵنیایی دا کە ئەوەی کراوە لە بەرژەوەندیی قوتابی و خوێندکاراندا بووە.
وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە ڕوونکردنەوەکەیدا دەڵێت، شەممە (۲٠۱٥/۷/۱۱)ی زایینی و بە هۆی ھەڵەیەکی تەکنیکییەوە لە نمرەی ئەنجامی ئەزموونەکانی ھەندێک قوتابیدا کە نیگەرانی دروست کرد.
گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان (فاتیح مەولەویزادە) ڕایگەیاند: "لەپێناو بەرژەوەندیی قوتابیان و خوێندکارانی پۆلی ۹ـی بنەڕەتی و بەرزکردنەوەی ئەو نمرانەی کە لە نێوان (٤٥ تا ٤۹) بوون بۆ نمرەی (٥٠ ـ نمرەی دەرچوون) کە پڕۆگرامەکە بە ھۆی بوونی نمرەی کەرتی، سیستەمەکە نمرەکانی سەرووی (٥٠)شی گرتەوە، ھەر بۆیە ھەندێک لە نمرەکان بە تاک دەرچوون.
گوتیشی، ڕەچاوی قوتابیانی نابینای ئازیز کراوە، چونکە لە ھەموو وانەکاندا تاقیکردنەوە ناکەن و ھەروەھا بوونی ھەڵە لە پرسیارێکدا، ناچاری کردین، لەبەر نەفەوتانی مافی قوتابی و خوێندکار نمرەکە دابەش بکرێتە سەر پرسیارەکانی دیکە و ئەوەیش ھۆکاری دیکەیە بۆ تاک دەرچوونی نمرە.
ئەوەشی خستەڕوو، دڵنیاتان دەکەینەوە ئەوەی کراوە لەپێناو بەرژەوەندیی ئێوەی ئازیز بوو و ئەگەر نمرە زیاد بووبێت ئەوا بە ھیچ شێوەیەک نمرە لە یەک کەس کەم نەکراوەتەوە و کەمیش ناشکرێتەوە.
بڵند ئیبراھیم




